لە خولی نایابی كوردستان ئەمرۆ پێشمەرگەی هەولێرو هەولێر لە دێربی پایتەخت بەیەك دەگەن، زێرەڤانیش میوانداری هەندرێن دەكات لە یاری لوتكەی خولەكە

لە خولی نایابی كوردستان  ئەمرۆ پێشمەرگەی هەولێرو هەولێر لە دێربی پایتەخت بەیەك دەگەن، زێرەڤانیش میوانداری هەندرێن دەكات لە یاری لوتكەی خولەكە
كارزان كانەبی
لە چوار چێوەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی لە هەفتەی شازدەهەمی قۆناغی دووەم حەفت یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەبچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەسەریاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێز و دێربی پایتەخت میوانداری یانەی هەولێردەكات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتن لە یارییەكە كە هەردوو یانەی هەفتەی ڕابردوو دووچاری شكست هاتن بۆیە ئامانجی هەردوو یانەكە بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ سێ‌ خاڵی یارییەكەدەبێت، لە شاری دهۆكیش یانەی زێرەڤانی پێشەنگی یانەكان لەسەر یاریگای خۆی لە لوتكەی یارییەكانی ئەم هەفتەیە میوانداری یانەی هەندرێنی دووەمی ریزبەندی یانەكان دەكات، بۆ ئەم یارییەش هەردوو یانە بە ئامانجی سەركەوتن یاری دەكەن بۆ پێشەنگی یانەكە، یانەی نەورۆزیش لەش اری سلێمانی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی شێروانەی كەلار دەكات، سبەی هەینیش لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و زاخۆ بەیەك دەگەن بۆ ئەم یارییەش هەردوو یانە چاویان لە بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستەیە، لەسەر یاریگای مەلعەبەكەش هەر لە شاری سلێمانی یانەی سلێمانی لە یارییەگی بەهێزدا میوانداری یانەی كەركوك دەكات هەردوو یانە بۆ سێ‌ خاڵی یارییەكە تێ‌ دەكۆشن، ئاراراتیش لەسەر یاریگای خۆی لە پیرمام میوانداری یانەی هەلۆ دەكات لە یارییەكی گرنگدا، لە شاری دهۆكیش هەردوو یانەی دهۆك وئاڵا رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، سەرجەم یارییەكان لە كاتژمێر3ی دوای عەسر بەرێوەدەچێت.
ریزبەندی یانەكان
1-زێرەڤانی30خاڵ
2-هەندرێن 27خاڵ
3-زاخۆ25خاڵ
ــــــــــــــــــــــــــــــ
Top