فابریگاس: توڕەبوونم لەئاستی یارییەكەمان بوو، نەك كاردانەوە بەرامبەر راهێنەر

فابریگاس: توڕەبوونم لەئاستی یارییەكەمان بوو، نەك كاردانەوە بەرامبەر راهێنەر
یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشلۆنە سیسك فابریگاس بەرگری لەو كاردانەوەی كرد كە لە كاتی گۆڕانكاریەكەی لەیاری یانەكەی بەرامبەر یانەی لیڤانتی ئەنجامیدا . فابریگاس بۆ رۆژنامەنووسان روونیكردەوە و گوتی : ئەو كاردانەوەی ئەنجاممدا لەكاتی هاتنە دەرەوەم لە یاریگا توڕەبوون نەبوو لەهێنانە دەرەوەم لەلایەن راهێنەری یانەكەم، بەڵكو تورەبوونەكەم بەهۆی خراپی یاریكردن و بێ تواناییمان لەگۆڵ تۆماركردن بوو، بەجۆرێك هەستم دەكرد تۆپ نایەوێت بچێتە گۆڵەوە.
هەر لەدرێژەی قسەكانیدا فابریگاس ئاماژەی بەوە كردبوو كە لە گێمی یەكەمدا بەشێوەیەكی باشتر لەگێمی دووەم یارییان كردووە، بەڵام بەخت یاوەریان نەبووە لەپێناو گۆڵ تۆماركردن. شایەنی وتنە لەیاریی بەرشلۆنە لەگەڵ لیڤانتی كە بەیەكسان بوون بەكۆتاهات لەكاتی هێنانە دەرەوەی فابریگاس توڕەبوونێكی زۆری پێوە دیاربوو بەجۆرێك وا گومان دەكرا لەبڕیاری راهێنەرەكەی بێت، بەڵام دەرچوو بەهۆی بارودۆخی یارییەكە بووە نەك هۆكارێكی دیكە .
Top