ئیتۆ لە وەرزی داهاتووەوە دەگەڕێتەوە ریال مایۆركا

ئیتۆ لە وەرزی داهاتووەوە دەگەڕێتەوە ریال مایۆركا
یاریزانی هێرشبەری كامیرۆن و یانەی چێلسی ئینگلیزی سامویل ئیتۆ ئاشكرای كرد كە لە كۆتایی وەرزی ئەم ساڵدا بۆ یانەی پێشووتری مایۆركای ئیسپانی دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەی رۆژئاوای لەندەنی بەكۆتا دێت. لەم بارەیەوە سپۆرتس مۆڵ لەزاری ئیتۆ بڵاوی كردۆتەوە بەرشلۆنەم خۆش دەوێت، بەڵام لەئێستادا باشترین یانە بۆ من ریال مایۆركایە، هەروەها كوڕەكەشم گوشاری خستۆتە سەرم كە لەم یانەیەدا كۆتایی بە ژیانی وەرزشیم بێنم، چونكە گرێبەستم لەگەڵ چێلسی تەنیا بۆ یەك وەرزە، بۆیە هەوڵ دەدەم چێژ لەم ماوەیە وەربگرم و دواتر بگەڕێمەوە مایۆركا. شایەنی باسە ئیتۆ لە هاوینی رابردوودا لەیانەی ئەنژی رووسییەوە هاتە ریزی یانەی چێڵسی بەپێی گرێبەستێك بۆ ماوەی یەك ساڵ و لەم ماوەیەشدا توانیویەتی سەرنجی هەموو لایەك بەلای خۆیدا رابكێشێت، بەتایبەت لەدوا یاریدا لەگەڵ مان یونایتد لەیاریگای ستامفۆرد بریدج، كەتوانی سێ گۆڵی یارییەكە بۆ یانەكەی تۆمار بكات .
Top