پێكانه‌كان ڤینگه‌ر ناچارده‌كه‌ن ده‌ست بۆ گیرفانی ببات
ڤینگه‌ر دوای یارییه‌كه‌یان كه به ئه‌نجامی (2-2) له‌گه‌ڵ مێوانداره‌كه‌یان یه‌كسانبوون، گوتی”ئه‌مشه‌و هیچم نییه پێتان بلێم، هیوادارم به‌ر له‌ته‌واوبوونی ماوه‌ی مێركاتۆی زستانه شتێكم هه‌بێت پێتان بلێم، چه‌ند یاریزانێكمان له‌ده‌ستداوه ئێستا”.
فلامینی به‌هۆی وه‌رگرتنی كارتی سوور بۆ ماوه‌ی 3 یاری راده‌گیرێت، رامسی، كازۆرلا، والكۆت، دیابی و ویلشێریش پێكانیان هه‌یه، به‌مه‌ش گه‌نه‌رز له‌توانای چه‌ندین یاریزانی بێبه‌شده‌بێت.
