پيکێ و شاکيرا لە ليستی کاريگەرترين هاوسەرگيریی دان
بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی (فۆربس)ی ئەمريکی بۆ ئەو هاوسەرگيرييانەی کاريگەرييان لەسەر خەڵکی هەيبووە ، هەريەک لە پيکێ و شاکيرا ناويان لە ليستەکەدا هاتووە، بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەکە بە پلەی يەکەم بێڵ کڵينتۆن و هێلاری کڵينتۆن زۆرترين کاريگەری لەسەر خەڵکی هەبووە ، دوای ئەوانيش بێڵ گيتس و مێليندا گيتس بەپلەی دووەم دێن ، دواتريش ئۆباما و خێزانەکەی لە پلەی سێيەمن.
هەروەها پيکێ و شاکيرا لە پلەی هەشتمەی ليستەکەدا دێن پاش ئەوەی لەبەهاری ٢٠١٠ پەيوەندی لە نێوانيان دروست بوو ، بەڵام بەفەرمیی و لەمانگی سێی ساڵی ٢٠١١ لە پۆستێکيدا لە تويتەر شاکيرا وێنەيەکی خۆی و پيکێی بڵاوکردەوەو ڕايگەياند بونەتە هاوسەری يەکتری ، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٢ مناڵێکيان بوو و ناويان نا ميلان.
خەندان
