چيچاريتۆ لەنێوان سێ يانەدا

چيچاريتۆ لەنێوان سێ يانەدا
بەپێی چەند هەواڵێک يانەی مانچستەر يونايتدی ئينگليزی لەلايەن سێ يانەی ئەوروپييەوە سێ ئۆفەری تايبەتی پێشکەشکراوە لەپێناو دەستبەرداربوون لە چيچاريتۆی هێرشبەری يانەکە.

پێگەی گرەيت گۆڵی ئينگليزی لە هەواڵیکيدا ڕايگەياند هەرسێ يانەی (تۆتێنهام ، مۆناکۆ ، ئەتلەتيکۆ مەدريد) ئۆفەری خۆيان پێشکەش بە يانەی مانچستەر يونايتد کردووە لەپێناو گواستنەوەی چيچاريتۆی مەکسيکی و هێرشبەری يانەکە ، هەروەها ديێگۆ کۆرای ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئەمريکای لاتين لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر هەمان هەواڵی بڵاوکردۆتەوەو ڕايگەياندووە چيچاريتۆ سێ هەڵبژاردنی لەبەردەمدايە بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە ياریی کردن و سێ هەڵبژاردنەکەش بريتين لە مۆناکۆ لە فەڕەنسا ، ئەتلەتيکۆ مەدريد لە ئيسپانيا ، تۆتێنهام لە ئينگلتەرا.

بەپێی هەمان هەواڵی پێگە ئينگليزييەکە ڕەنگە مۆناکۆ ململانێيەکە بباتەوە بەهۆکاری ئەوەی فاڵکاوی هێرشبەريان دووچاری پێکان هاتووەو پێويستی بە زياتر لە پێنج مانگە تاوەکو دەگەڕێتەوە ياریی کردن بۆ پڕکردنەوەی جێگايەکەی چيچاريتۆ پاڵێوراوی يەکەمە.

هێرناندێزی تەمەن ٢٥ ساڵ ، تەنيا لە چوار ياریی ئەم وەرزەی خولی نايابی ئينگلتەرا بەشداریی کردووەو خاوەنی دوو گۆڵە.














خەندان
Top