تەنيا دوو خولەک بەس بوو بۆ سەرکەوتنی ميلانێستا

تەنيا دوو خولەک بەس بوو بۆ سەرکەوتنی ميلانێستا
يانەی ئەیسی ميلان پاش ئەوەی تا ماوەی ٨٧ خولەکی يارييەکە لەدواوە بوو بە گۆڵێک بەڵام تەنيا لە ماوەی دوو خولەکدا ئەنجامەکەيان لە بەرژەوەندی خۆيان بەکۆتا هێنا.

لە يارييەکی هەفتەی ٢١ی خولی پلە يەلی ئيتاڵيا هەردوو يانەی کالياری و ئەیسی ميلان ڕووبەڕووی يەکتر بوونەوە ، لەدووەم ياریی ميلان لەژێر سەرپەرشتی سيدۆرفی ڕاهێنەريان لە خولی ئيتاڵيا توانيان سەرکەوتن تۆمار بکەن بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ، دوو گۆڵەکەی ميلانێستا بالۆتێلی و پازينی لە خولەکەکانی ٨٧ و ٨٩دا تۆماريان کرد ، تاکە گۆڵەکەی کالياری ياريزان مارکۆ ساو لە خولەکی ٢٨دا تۆماری کرد.























خەندان
Top