لە یارییەكی دوا خراوی خولی باسكەی نایابی عێراقی دهۆك لە زاخۆی بردەوە

لە یارییەكی دوا خراوی خولی باسكەی نایابی عێراقی  دهۆك لە زاخۆی بردەوە
كارزان كانەبی
لە میانی یارییەكانی خولی باسكەی نایابی یانەكانی عێراقی لە شاری زاخۆ لە یارییەكی دواخراودا هەردوو تیپی باسكەی دهۆك و زاخۆ رووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییشەدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە ماوەی یارییەكەدا بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتن و پێشڕەوی كردن بۆپێشەوەی ریزبەندی یانەكان، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بەپ شت بەستن بە یاریزانە پیشەگەرەكانیان كێبركێ‌ یان دەكرد لەگەڵ یەكتری بۆ كۆكردنەوەی خاڵ لە یارییەكەدا، یاریزانانی یانەی دهۆك توانیان بەریتمی یارییەكانی پیشوو درێژە بە ئەنجامە باشەكانیان بدەن و یارییەكەیان بە سوودی خۆیان بە كۆتایی هێنا بە ئەنجامی(101-89)خاڵ بڕاوە بوون و تیپی دهۆك بە لێهاتووی یاریزانان و راهێنەری یانەكەی درێژەی بە ئەنجامە باشەكان داو هەشتەم سەركەوتنی لەسەر یەكی لە خولەكە تۆماركردو پێشەنگی یانەكانی قایتر كردو زاخۆش لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی نەیتوانی سەركەوتن بكاتە دیاری هاندەرانی یانەكەی.
Top