نۆچێرينۆ بۆ خولی ئينگلتەرا کۆچی کرد

نۆچێرينۆ بۆ خولی ئينگلتەرا کۆچی کرد
ئەنتۆنيۆ نۆچێرينۆی ئيتاڵی و ياريزانی يانەی ئەیسی ميلانی ئيتاڵی بەشێوەيەکی فەرمیی پەيوەندی کرد بەڕيزەکانی يانەی وێست هام يونايتدی ئينگليزييەوە.

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٥ / ١ / ٢٠١٤ يانەی وێست هامی ئينگليزی لەسەر پێگەی تايبەتی خۆيان لە تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبووک بڵاويان کردەوە ، ئەنتۆنيۆ نۆچێرينۆی ئيتاڵی پەيوەندی کرد بەڕيزەکانی يانەکەوە بەشێوەی خواستن و تاکۆتایی ئەم وەرزەی خولی نايابی ئينگلتەرا ياریی بۆ يانە ئينگليزييەکە دەکات ، هەروەها مارکۆ بۆريێلۆی تەمەن ٣١ ساڵی هێرشبەری ڕۆماش نزيک بۆتەوە لە پەيوەندی کردنی بە وێست هامەوە.

نۆچێرينۆی تەمەن ٢٨ ساڵ لە وەرزی ٢٠١١ بەبڕی يەک مليۆن يۆرۆ لە پالێرمۆوە پەيوەندی کرد بە ميلان بەڵام پاش هاتنی کلارێنس سيدۆرفی هۆڵاندی بۆ ئەرکی ڕاهێنەرايەتی ميلان، ناوبراوی لە پێکهاتەکەی دوورخستەوە بەهۆی دابەزينی ئاستييەوە.























خەندان
Top