لە خولی نایابی كوردستان سبەی هەینی هەولێرمیوانداری سلێمانی دەكات
لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی پازدەهەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان بەرێوەدەچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە یانەی هەندرێن لەسەر یاریگای خۆی لە شاری هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی یانەی نەورۆز دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە، لە شاری سلێمانیش لەسەر یاریگای فەرماندەیی لە یارییەكی بەهێز و لوتكەی ئەم هەفتەیە هەردوو یانە پێشمەرگەكەی كوردستان رووبەرووی یەكتری دەبنەوە و هەردوو یانەش ئامانجیان بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە و سەركەوتنە بۆ پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان، لەسەر یاریگای بارزانیش لە شاری زاخۆ لە دێربی بادینان هەردوو یانەی زاخۆ و زێرەڤانی پێشەنگی یانەكان بەیەك دەگەن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی سەركەوتن دەدەن، زاخۆ بەپشت بەستن بە یاریگاو هاندەران و زێرەڤانیش بە ئەزموون و بەهێزی سەركەوتن لەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگی خۆی هەیە، سبەی هەینیش چوار یاری گرنگ بەرێوە دەچێت، لە شاری هەولێر یانەی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی سلێمانی دەكات، بۆئەم یارییەش راهێنەرانی هەردوو یانە سەمیر بابۆ و سەردار ساڵح ئامادەكاری باشیان كردوە بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە، لە شاری كەركوكیش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی كەركوك و ئارارات رووبەرووی یەكتری دەبنەوە ئامانجی هەردوو یانەش سێ خاڵی یارییەكەیە، لە یاریگای بارزانیش لە بلێ هەردوو یانە هەلۆ و ئاڵا رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، لە شاری كەلاریش یانەی دهۆك دەبێتە میوانی یانەی شێروانە هەردوو یانەش بۆ سێ خاڵی یارییەكە دەجەنگن، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-2بەرێوەدەچێت.
ریزبەندی یانەكان
1-زێرەڤانی27خاڵ
1-هەندرێن 26خاڵ
2-زاخۆ25خاڵ
4-كەركوك 22خاڵ
5-هەولێر21خاڵ
