لیۆنیل میسی سەرسامیی خۆی بە رۆناڵدۆ دەربڕی

لیۆنیل میسی سەرسامیی خۆی بە رۆناڵدۆ دەربڕی
لەكاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی تۆپی زێڕین بۆ باشترین یاریزانی 2013 یاریزانی ئەرژەنتینی و یانەی بەرشلۆنە لیۆنیل میسی سەرسامیی خۆی بە ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدرید كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەربڕی. پێگەی دیڤینسا سنترالی ئیسپانی لەزاری لیۆنیل میسی بڵاوی كردۆتەوە رۆناڵدۆ یاریزانێكی بەتواناویەو یەكێكە لە یاریزانە لێهاتووەكان لەلای من و شایستەیە خەڵاتەكە بباتەوە. هەروەها میسی گوتی : بەهیچ شێوەیەك لە دڵەڕاوكێی و نیگەران نیم كە تۆپی زێڕینم بەدەست نەهێناوە، بەڵكو ئەوەی گرنگە لەلام باشكردنی ئاستمە لەماوەی داهاتوو. لەبەشێكی تری قسەكانیدا لیۆنیل میسی ئاماژەی بەوەكرد بوونی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لالیگا یارمەتیدەرێكی سەرەكیم بووە لە پێشكەشكردنی ئەو ئاستەم و درەوشانەوەو بەدرێژایی ماوەی رابردوو. میسی ئەوەشی راگەیاند هەموو ساڵێك ئەم خەڵاتە ناباتەوە و كاتی ئەوەیە كریستیانۆ ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.
Top