بەڕێوەبەری هونەریی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كارلۆ ئەنشلۆتیی ئیتالی دانی بەوەدانا كە بڕیاری فرۆشتنی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەی مەسعود ئۆزیل بە یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی بڕیارێكی هەڵەبوو. هەروەها ئەنشلۆتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی ئەكسپریسی ئینگلیزی وتی گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی كە هەڵەیەكی گەورەبوو یاریزان مەسعود ئۆزیلمان فرۆشت لەوەرزی هاوینی رابردوو بە یانەی ئەرسناڵ. شایەنی وتنە یانەی ئەرسنال بەبڕی 42.5 ملیۆن پاوەندی ئینگلیزی یاریزان مەسعود ئۆزیلی ئەڵمانی لەیانەی شاهانە كڕی و لەئێستاشدا یانەكەی كێبڕكێی بەدەست هێنانی خولی ئەم ساڵی ئینگلیزی دەكات. سەبارەت بە رۆیشتنی یاریزان گۆنزالۆ هیگواینیش، كارلۆ ئەنشلۆتی رایگەیاند هێرشبەری بەتوانامان هەیە، بۆیە دوای رۆشتنی هیگواین پێویستمان بەجێگرەوە نییە.
پێویستە بوترێت یانەی ریال مەدرید دوای بەستنی گرێبەست لەگەڵ گاریس بێلی وێلزی لەیانەی تۆتنهامەوە بۆ یانەكەی بەبڕی 86 ملیۆن پاوەند، یاریزان مەسعود ئۆزیلی فرۆشت بۆئەوەی ئەو بڕە پارەیە كۆبكاتەوە.