عەبدوللا مەحمود بەراهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان دەستنیشان كرا

عەبدوللا مەحمود بەراهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان دەستنیشان كرا
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی شاندی هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەكانی وڵاتی ئەڵمانیای یەكێتی تۆپی پێی كۆنفیای كرد، بۆ ئەم مەبەستەش هەڵبژاردەی كوردستان وەكو نوێنەری هەرێمی كوردستان بەشداری دەكات لە پاڵەوانێتیەكەی وڵاتی سوێد بۆ ئەم مەبەستەش هەڵبژاردەی كوردستان لە پاڵەوانێتی كۆنیفای تایبەت بە هەڵبژاردەكانی هەرێمەكانی جیهان لە وڵاتی سوێد، لەم بارەشەوە یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بڕیاری دەست نیشان كردنی عەبدوللا مەحمودی دا وەكو ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان بەم پاڵەوانێتیەكە لەم بارەشەوە و لەبارەی دەست نیشان كردنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەكە دلشادسالح ئەندامی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان بۆ گوتی: ئێمە وەكو ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دەست نیشان كردنی كاپتن عەبدوللا مەحمودمان داوە ئەویش بەهۆی ئەوەی كە لە پاڵەوانێتی ڤیڤای ڕابردوو توانی نازناوەكە بۆ هەرێمی كوردستان بباتەوە ، ئەمەش دەستەكەوتێكی گەورە بوو بۆ هەرێمی كوردستان ئێمەش لەسەر ئەم بنەمایە دەستنیشانمان كردوە، گوتیشی ناوبراو هەریەك لە خەسرۆ گروون وسلێمان ڕەمەزانیشی دەست نیشان كردوە بۆ یاریدەدەری هەڵبژاردەكە، گوتیشی لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵیان كۆدەبینەوە بۆ دانانی بەرنامەیەك لەگەڵیان لەسەر كارەكانیان ، پاڵوانێتی كۆنیفا لە وڵاتی سوێد لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵ دەست پێدەكات بۆ هەرێمەكان، ئەوانیش ڕەنگە لە هەفتەی داهاتوو بەرنامەیەك بۆخۆیان دابنێن لەسەر دیاری كردنی یاریزانان و بەرنامەكانی خۆیان بۆ ئەم پاڵەوانێتیە ، لە هەمان كاتیشدا یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كورسدتان بڕیاری دا هەریەك لە ناوبژیوانان(ئەمیرداوود،كوردستان زاهیر،لادێ‌ غازی، وەلید ئەحمەد) بەشداربن هاوشانی یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان بۆ بەرێوەبردنی یارییەكانی پاڵەوانێتیەكە ئەمەش هەنگاوێكی باشە بۆ ناوبژیوانان.
Top