هیوای كەركوك لە بەشداری خولی عێراق كزە

هیوای كەركوك لە بەشداری خولی عێراق كزە
كارزان كانەبی
هەر چەندە ماوەیەكە بڕیار بوو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە وەكو یانەكانی تری كوردستان یانەی كەركوكیش بەر هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەوێت بەڵام تاكو ئێستا یانەی كەركوك هیچ پارەیەكی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرنەگرتووە، بریاریشە یانەكە بەشداری خولی عێراق نەكات، لەم بارەشەوە رێبوارتۆفیق ئەندامی دەستەی كارگێڕی یانەی كەركوك بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە تاكو ئێستا بریاری ئەوەمان نەداوە كەوا بەشداری یارییەكانی خولی عێراقی بكەین بە هۆی قەیرانە داراییەكەمان كە تاكو ئێستا هیچ پارەیەكمان وەرنەگرتووە، هەر چەند بوو هاوكاریمان بكەن ، بەڵام تاكو ئێستا هیچ بڕە پاریەكمان بەدەستنەگەیشتووە، ئێمەش هیچی تر بەرپرسیاریەتی یانەكە هەڵ ناگرین ئەگەر هەر شتێك رووبدات، خۆ كەركوك بەس موڵكی ئێمە نیە، لە یارییەكانی خولی كوردستانیش غەردمان لێ‌ دەكرێ‌ ئەو چەند یارییە ناهێلن كەركوك یەكەم بێت بەهەر جۆرێك بێت هۆكارەكەشی ناوبژیوانانە، هیچ بەرنامەیەكمان نیە بۆ خولی عێراقی و ئێستاش تیپەكەمان ناردۆتەوە ماڵەوە چونكە هیچمان نیە و ناتوانین بەرێوەی ببەین، ئێمە قەرزارین و موچەی مانگی رابردووشمان بە قەرز بەرێ‌ كردوە ، مانگێكیشە موچەمان پێان نەداوە، كەچی یانەی سلێمانی و چەند یانەیەكی تر پارەیان پێ‌ دراوە ئێمەش هیچ كەس لامان بۆ ناكاتەوە ، ئێمەش تا ئێستا دیار نییە كە ئێمە چارەنوسمان چی دەبێت بەڵام تاڕادەیەكی باش خۆمان یەك لای كردۆتەوە بەشداری خولی عێراق ناكەین چونكە هیچ شتێكمان نیە هەتاكو بەشداری پێ‌ بكەین.
Top