یانەی دهۆك دەستبەرداری عەلا عەبدولزەهرە نەبووە

یانەی دهۆك دەستبەرداری عەلا عەبدولزەهرە نەبووە
كارزان كانەبی
بە مەبەستی بەهێز كردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی ئەم وەرزی خولی نایابی یانەكانی عێراقی، دوای دورخستنەوەی ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكەی دەستەی كارگێری بڕیاری خۆ بەهێزكردنی دایە لە گواستنەوەی زاستانەی یاریزانان لە ئێستاشدا دەستەی كارگێری یانەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ راهێنەرانی یانەكە لە هەوڵی خۆ پڕ یارزین كردن دا هەر بۆیە ئێستا رێكەوتنی ژێر بە ژێری هەیە لە نێوان ئیدارەی یانەی دهۆك و هەریەك لە یاریزانان (ئەمجەد وەلید لە یانەی زەورا، ئەحمەد ئەیادوعەلی بەهجەت لە یانەی شورتە ) لە هەمان كاتیشدا هەر چەندە بڕیار بوو عەلا عەبدول زەهرە ریزی یانەكە جێبهێلیت بەهۆی هاتنی گرێبەستێك لە وڵاتی ئیمارات لەم بارەشەوە محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی وەرزشی دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە بەمەبەستی بەهێز كردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەمان بۆ یارییەكانی ئەم وەرزە لە خولی نایابی عێراقی لە ئێستادا لە گفت و گۆداین لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریزانی بەتوانای شاری بەغداد كە بریتین لە هەریەك لە یاریزانەكانی ئەمجە وەلید و عەلی بەهجەت وئەحمەد ئەیاد بۆئەوەی بەفەرمی بێنە ریزی یانەكەمان ، بەڵام تاك وئێستا بەفەرمی لەگەڵ كەسیان رێك نەكەتووین هەموویان ڕەزامەندی ئەوەیان نیشاندوە بینە ریزی یانەی دهۆك، جگە لەم یاریزانانەش چەندین یاریزانی تریش ئامادەی خۆیان ینشاندوە بۆ یاری كردن لە ریزی یانەكەمان، سە بارەت بە یاریزان عەلا عەبدول زەهرە ئەم یاریزنە بەفەرمی بە ئیدارەی یانەكەی راگەیاندوە كە ئەو تاكۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی دهۆك بەردەوام دەبێت هەر چەندە گرێبەستیشی لە لایەن یانەی وەسلی ئیماراتی بۆهاتووە، ئێمە لە هەوڵی بەهێز كردنی تیپەكەین بۆ یارییەكانی داهاتوومان.
Top