زریان عەتار گەڕایەوە یانە كۆنەكەی

زریان عەتار گەڕایەوە یانە كۆنەكەی
كارزان كانەبی
هەر چەندە زریان عەتار كچە پاسكیل سواری یانەی وەرزشی دووكان ماوەیەكە لەگەڵ یانەی دوكان بەشداری چاڵاكیە جۆراوجۆرەكان دەكات و خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەسەر ئاستی تاكو تیپ دوای ماوەیەكی زۆر خزمەت كردن لە یانەی دوكان جارێكی تر گەڕایەوە ریزی یانەی وەرزشی پاسكیل سواری نەورۆزی شاری سلێمانی ، لە بارەی گەڕانەوەشی بۆ یانەی نەورۆزی پێشووی ناوبراو بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: من گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەی وەرزشی دوكان كۆتایی هات، لەدوای ئەوەیش من گرێبەستم لە یانەی تر بۆ هاتووبوو، یەكێتی ناوەندی پاسكیل سواری و هەڵبژاردەی پاسكیل سواری عێراقی پێان باش بوو من بگەرێمەوە یانەیەك لە شارەكەی خۆم بێت ، هەر چەندە یانەی دوكان داوای گرێبەستیشی لێ‌ كردمەوە بەڵام هەڵبژاردەی عێراق وایان پێ باش بوو، خۆشم یانەی نەورۆزم پێ‌ باش بوو چونكە یانەی دوكان بۆ من دوور بوو لەبەر رێگاكەی نەمدەتوانی هەموو رۆژێك بچم بۆ مەشقەكانی یانەكە ئەگەر لە مەشقیش دابڕابام ئاستم دادەبەزی هەر بۆیەش ئەو بڕیارەم داوە بگەرێمەوە یانەی نەورۆزی شارەكەم، گوتیشی هەولێكی باش دەدەم بۆ ئەوەی بتوانم لە ریزی یانەی نەورۆز زیاتر ئاستم بەرز بكەمەوە و بتوانم زیاتر نازناو بۆ خۆم و یانەكەم بەدەست بهێنم، هیچ كێشەیەكم نیە لە هیچ یانەیەك دەمەوێ‌ لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی عێراقیش گرنگی زیاتر بەتوانای خۆم بدەم.
Top