مانگی داهاتوو یانەكان كێبركێ لەسەر نازناوی بالەی عێراقی دەكەن
دوای ئەنجامدانی یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی نایابی بالەی یانەكانی عێراقی لە گروپی یانەكانی كوردستان كە یارییەكانی لە هۆڵی پێشمەرگەی سلێمانی لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری بەهێز لە نێوان تیپەكەكان هەریەك لە تیپەكانی شورتە وشەقلاوە وهەولێرو پێشمەرگەی سلێمانی سەركەوتن بۆخولی بژاردەی بالەی عێراقی ،لە كۆمەلەی باشوری عێراقیش بە هەمان شێوەی باكوری كوردستان چوار تیپ كۆی یانەكان دەگاتە هەشت تیپ بە خولێكی دوو قۆناغی یارییەكانیان ئەنجام دەدەن، بەبریاری یەكێتی ناوەندی تۆپی بالەی عێراقی بڕیاری داوە یارییەكانی ئەم قۆناغە لە 3ی مانگی داهاتوو دەست پێبكات، لە هەردوو كۆمەڵەش شەش یانە بە دوو قۆناغی یارییەكانی مانەوەیان لە خولەكە ئەنجام بدەن لە هەردوو شاری هەولێرو نەجەف قۆناغی یەكەمیش لە 6ی مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر دەست پێدەكات، دوای ئەنجامدانی یارییەكانیش دوو یانەی خوارەوەی ریزبەندی یانەكان دادەبزێت بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی عێراقی.
