لە دوای كۆتایی هاتنی خولی پلە یەك، كۆیە راهێنەرێك دەست نیشان دەكات

لە دوای كۆتایی هاتنی خولی پلە یەك، كۆیە راهێنەرێك دەست نیشان دەكات
كارزان كانەبی
بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی لەم وەرزی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی كۆیە بڕیاری دورخستنەوەی دەستەی راهێنەرانی یانەكەی دا، هەر چەندە لەم وەرزە یانەی وەرزشی كۆیە پشتی بەسێ‌ یاریزانی پیشەگەر بەستوو بۆ سەرخستنی تیپەكە بۆخولی نایابی كوردستان، بەڵام لە كۆی ئەنجامدانی 12 یاری لە خولی یانە پلە یەكەكانی یانەكە تەنیا تەنیا 13خاڵی كۆكردۆتەوە لە پلەكانی خوارەوەی ریزبەندی یانەكان دێت، ئەم ئەنجامەش بە دڵی دەستەی كارگێڕی یانەكە و هاندەرانی یانەكە نەبووە هەر بۆیە دەستەی كارگێڕی یانەكە بڕیاری دوورخستنەوەی فازل عەباسی راهێنەرو یاریدەدەركەی دەدات، لەم بارەشەوە ئاكۆ جیهاد سەرپەرشتیاری تۆپی پێی یانەی وەرزشی كۆیە بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانەوە دەستەی راهێنەرانمان لە تیپەكە دوورخستەوە كە هەریەك لە فازل عەباس و شوكر سابیری یاریدەدەری یانەكەمان دا، كە ئەمساڵ هەر چەندە سێ‌ یاریزانی پیشەگەرمان هێنا بۆ یانەكەمان بۆئەوەی ئەنجامان پێویست بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامان باش نەبوو، بۆیە ئێستا خۆمان دەستەی كارگێڕی لەگەڵ راهێنەری گۆڵچیەكان سەرپەرشتی تیپەكە دەكەین تا كۆتایی ئەم وەرزەی خولی پلە یەكی كوردستان، گوتیشی لە دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئەم وەرزە بڕیاری ئەوەمانداوە كەوا تیپەكە سەر لەنوێ‌ دەستكاری بكەینەوە و بۆئەوەی تیپێكی توكمە دروست بكەینەوە ، هەتا ئێستاش بڕیاری ئەوەمان نەداوە كە كێ‌ دیاری بكەین بۆ دەست نیشان كردنی وەكو راهێنەر ئێستا ئێمە مانەوەمان لە خولەكە مسۆگەر كردوە بۆیە بیر لە باشتر بوونی تیپەكەمان دەكەینەوە.
Top