یانەی زاخۆ دوو یاریزانی سربی هێناوە بۆ تاقی كردنەوە

یانەی زاخۆ دوو یاریزانی سربی هێناوە بۆ تاقی كردنەوە
كارزان كانەبی
بەمەبەستی بەهێز كردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی ئەم وەرزی خولی نایابی یانەكانی عێراقی ، دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی زاخۆ دوو یاریزانی وڵاتی سربیای هێناوە بۆ تاقی كردنەوە و مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی ناوبراو بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو یاریزان (سیڤان وداركۆ) كە لە خولەكانی سربیا و مۆترینگۆ یارییان كردوە ئێستا لەگەڵ شاندی یانەی زاخۆ لە دیاربەكرن بۆ تاقی كردنەوەیان ، لەم بارەشەوە خەلیل ئەحمەد سكرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ گوتی: هەردوو یاریزانە گەیشتونەتە شاری زاخۆ بۆ تاقی كردنەوەیان دەستەی ڕاهێنەرانی یانەكەمان تاقیان دەكەنەوە ئەگەر ئاستیان وەكو پێویست بێت هەردوو یاریزانەكە گرێبەستیان لەگەڵ واژوو دەكرێ‌ ئەگەر باش نبن ئەوكات دەستەی ڕاهێنەران بڕیاری خۆیان دەبێت، ئەم دوو یاریزانانە هەردووكیان پیشەگەری بەتوانان لە هێلەكانی هێرشبەر و ناوەند یاری دەكەن، لە ئێستا لە وڵاتی توركیان لە دیار بەكر لەگەڵ شاندنی یانەی زاخۆ ، ئێمە لەسەر سیڤی خۆیان ئەوانمان هێناوە ئەگەر ئاستیان باش نەبێت ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەكەینەوە، ئێمە لە هەوڵی دەست نیشان كردنی یاریزانی بەتواناین بۆ یانەكەمان بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە ئاستمان بەرز بێتەوە لە خولەكانی عێراقی.
Top