لەم هەفتەیە شێركۆ كەریم دەچێتە فەرەنسا

لەم هەفتەیە شێركۆ كەریم دەچێتە فەرەنسا
كارزان كانەبی
هەرچەندە بڕیار بوو شێركۆ كەریم یاریزانی كوردی بەتوانای شاری كەركوك و یانەی شورتەی بەغداد پێشووتر پەیوەندی بە مەشقی یانەی مۆناكۆی فەرەنسی بكردایە بەڵام كارەكانی بەهۆی هەندێك كێشەوە بە بەرێوەبەری كارەكانی دواكەوتوە بەڵام دوای بەكۆتایی هاتنی كارەكانی بڕیارە ئەم هەفتەیە شێركۆ پەیوەندی بە یانەی مۆناكۆی فەرنسی بكات، لەم بارەشەوە لە وڵاتی میسرەوە شێركۆ كەریم راگەیاند گوتی: من پەیوەندیم پێوە كراوە لەلایەن یانەی مۆناكۆوە تاكو ئێستاش هیچ كێشەكم بۆ دروست نەبووە دەبوایە بەرێوەبەری كارەكانم كە ئەوەی ئەم یانەیەی بۆدۆزیمەتەوە ئەمرۆدووشەممە بمگوازێتەوە بۆوڵاتی فەرەنسا ، گوتیشی من لە میسرم و لەگەڵ یانەی شورتە لە كەمپی مەشقی یانەكەم، بۆیە هەموو كارەكانمان بە كۆتایی هاتووە لەگەڵ یانەی مۆناكۆ و یانەی شورتەش بەلێنی ئەوەیان پێداوم كە رێگریم لێ‌ نەكەن بۆ ئەوەی لە وڵاتی فەرەنسا لە یانەی مۆناكۆ یاری بكەم، گوتیشی لە میسر سودێكی زۆرم لە كەمپە مەشقیەكە وەرگرتووە و هیچ كێشەو گرفتێكم نیە لە یانەی ئێستاشم زۆر ئاسودەم ، هەولێش دەدەم لەگەڵ ئەو یانەی كە بۆی دەچم ئەوپەری توانای خۆم بخەمەگەڕ بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامێكی باش و بەرز كردنەویە ناوی خۆم وەكو یاریزانێكی پیشەگەر.جێگای ئاماژە پێكردنە پێشتریش لە زۆربەی یانەكانی عێراقی گرێبەست پێشكەش بە شێركۆ كرەیم كرا بوو بۆ یاری كردن لەر یزی یانەكانیان.
Top