ئەمرۆ هەینی جامی باسكەی سوپەری كوردستان لە نێوان كچانی ئەكاد و سیروانی نوێ‌ بەرێوە دەچێت

ئەمرۆ هەینی جامی باسكەی سوپەری كوردستان   لە نێوان كچانی ئەكاد و سیروانی نوێ‌ بەرێوە دەچێت
كارزان كانەبی
بڕیارە ئەمرۆ هەینی لە كاتژمێر 4ی ئێوارە لە هۆڵی یانەی ئەكاد لە شارۆچكەی عەنكاوە یاری سوپەری باسكەی كچانی یانەكانی كوردستان لە نێوان هەردوو یانەی ئەكادی پاڵەوانی خولی باسكەی نایابی یانەكانی كوردستان و یانەی سیروانی نوێ‌ خاوەنی پلەی دووەمی خولەكە بەرێوە بچێت، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكارییەكی باشیان كردوە بۆ بەدەست هێنانی نازناوی خولەكە، لەبارەی ئەم یارییەش عەبدولعەزیزجەوهەر ئەندامی یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی كوردستان بۆ رۆژنامەی خەبات گوتی: ئێمە وەكو یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی كوردستان بڕیارمانداوە كەوا یاری سوپەری یانەكانی كوردستان لە ئاستی كچان ئەنجام بدەین لە شاری هەولێریش یارییەكە بەرێوە دەچێت لە نێوان هەردوو یانەی ئەكادی پاڵەوانی خولی نایابی كچانی كوردستان و سیروانی نوێ‌ خاوەنی پلەی دووەم بەرێوەدەچێت، لە هەمان كاتیشدا ئێمە مەڕاسیمی خەڵات كردنی نازناوی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە ئاستی كچان دابەشدەكەین، گوتیشی ئامادەكاری باشمان كردوە بۆ بە رێوەبردنی یاری كۆتایی جامی سوپەری كوردستان لە نێوان هەردوو یانە، پێش بینش دەكەین یارییەكی بەهێزبێت بۆهەردوو یانە.هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە یارییەكانی خولەكەش بەسەركەوتوویی بەرێوەچوو.
Top