زاخۆ بەردەوامە لە دووڕخستنەوەی یاریزانە بەرازیلیەكان
دوای ئەوەی سەرەتای ئەم وەرزە دەستەی كارگێری یانەی وەرزشی زاخۆ بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی
یانەكانی عێراقی بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی كارگێری بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی پیشەگەری بەرازیلی ئەنیس مۆكرد بۆ ماوەی یەم وەرز، بەڵام دوای نۆ یاری كردنی لەگەڵ یانەكە تەنیا یەك گۆڵی تۆماركرد لە خولەكە هەر بۆیەش بەهۆی خراپی ئاستی یاری كردنی لەگەڵ یانەكە بڕیاری دوورخستنەوەی درا، لەم بارەشەوە خەلیل ئەحمەد سكرتێری یانەی وەرزشی زاخۆگوتی: ئێمە ئەمساڵ چەند گرێبە ستێكمان كرد لەگەڵ ژمارەیەك لە یاریزانانی پیشەگەری بەتوانا بەڵام ئاستی ئەم یاریزانە پیشەگەرانە وەكوپێویست نەبووە لە خولی نایابی عێراقی هەر بۆیە بڕیاری دوورخستنەوەی چەند یاریزانێكمان دا، دواتریش هێرشبەری یانەكەمان ئەنیسی بەرازیلمان دا بەهۆی ئەوەی كە لە تەواوی یارییەكانی ئەم وەرزە تەنیا یەك گۆڵی تۆماركردوە كە ئەوەش ناكاتە جێگای متمانەی ئێمە كە لەكۆی نۆ یاری تەنیا گۆلێك مەكە و ئاستی وەكوپێویست نەبوو بۆیە ئێمەش بڕیاری دوورخستنەوەی ئەوەماندا و بڕیاریشمانداوە چەند یاریزانێكی تری بەتوانا بهێنین.
