ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی خولی باسكەی نایابی كوردستان دەست پێدەكاتەوە

ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی خولی باسكەی نایابی كوردستان دەست پێدەكاتەوە
كارزان كانەبی

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی كوردستان و بەبەشداری هەشت یانەی شارەكانی كوردستان قۆناغی دووەمی خولی باسكەی نایابی یانەكانی كوردستان دەست پێبكاتەوە، كە یارییەكانی بە شێوازی خولێكی دوو قۆناغی یارییەكانی بەرێوە دەچێت، ئەمڕۆش جارێكی تر بە ئەنجامدانی دوو یاری خولەكەدەست پێدەكاتەوە، باسكەی دهۆك لەسەر هۆڵی داخراوی یانەكە لە شاری دهۆك لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەكات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی دهۆك بە كۆمەلێك یاریزانی بەتواناوە رووبەرووی پێشمەرگە دەبنەوە، لەم یارییەشدا دهۆك ئەركی ئاسانە و چاوی لە درێژە دان بە ئەنجامە باشەكان. لە شاری هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا لە شارۆچكەی عەنكاوە هەردوو یانەی ئەكاد و زاخۆ رووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییەش یانەی ئەكاد ئەركی زەحمەت دەبێت و هەردوو یانەش چاویان لە بەدەست هێنانی سەركەوتنە، ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەیە.

1-دهۆك14خاڵ

2-زاخۆ13خاڵ

3-دبس12خاڵ

4-قەڵا11خاڵ
Top