ڤیكتۆر ڤاڵدێز بەرشلۆنە جێ دەهێڵم

ڤیكتۆر ڤاڵدێز بەرشلۆنە جێ دەهێڵم
گۆڵپارێزی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڤیكتۆر ڤاڵدێز داوای لەهەموو لایەك كرد دەست بەرداری ئەو پرسیارە بن لەبارەی داهاتووی وەرزشی، ناوبراو دووپاتی كردەوە كەماوەی ساڵێكە بڕیاری خۆی داوە بەرشلۆنە جێ دێلێت بەكۆتاهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە. ڤاڵدێز لەمیانەی دیدارێكی لەگەڵ ماڵپەری فوتبۆڵی ئیسپانیدا روونیكردەوە ناوی یانەی داهاتوو راناگەیەنێت تا ئەو ساتەی بەفەرمی بۆندیان لەگەڵ واژوو دەكات، چونكە ئەمە كارێكی زۆر سەیرە بەر لە بەستنی گرێبەست داوای ناوی یانەكەم لێ بكەن، بەڵام بەلامەوە ئاساییە كە دەڵێم یانەی بەرشلۆنە جێدەهێڵم و لەسەر تیپەكەش پێویستە جێگرەوەیەگ بدۆزێتەوە.
هەر لەو چاوپێكەوتنەدا ڤاڵدێز ئاشكرایكردوە كە زۆر لەهاوڕێكانی لەیانەی بەرشلۆنە لەهەوڵی ئەوە بوون رازیم بكەن كە لەم بڕیارە پاشگەز ببمەوە و لەیانەكە بمێنمەوە، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە من هاوەڵەكانم جێ دەهێڵم و ئەوەش سروشتی ژیانە.
Top