تیۆ والكۆت تا كۆتایی وەرز دادەبڕێت
بەپێی ئەو هەواڵەی پێگەی فەرمیی یانەی ئەرسناڵ بڵاویكردۆتەوە یاریزانی ناوبراو لەماوەی داهاتوو نەشتەرگەریەكی لە ئەژنۆی چەپی لە ماسولكەی خاچی پێشەوەی بۆ دەكرێت، بۆیە ئەم نەشتەرگەریە دەبێتە هۆی دابرانی یاریزانی ناوبراو بۆ ماوەی شەش مانگ واتە تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ و مەترسی ئەوەشی لێدەكرێت كە نەتوانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرە بەشداری مۆندیال بكات كە بڕیارە لەبەرازیل بەڕێوەبچێت. شایەنی وتنە والكۆت شەش گۆڵی لە هەژدە یاریی رابردووی ئەم وەرزەی لەگەڵ ئەرسناڵ تۆماركردوە.
