باسكەی دهۆك شەشەم سەركەوتنی لەسەر یەكی تۆماركرد
لە میانی یارییەكانی هەفتەی حەفتەمی خولی نایابی یانەكانی باسكەی عێراقی یانەی دهۆك لەسەر یاریگای خۆی لە شاری دهۆك لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی سلێخی شاری بەغدای كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دهۆك توانیان بە درێژایی یارییە كە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن بۆ بەدەست هێنانی سەركەوتن لە یارییەكە بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران یاریزانانی دهۆك بەردەوام هێرشیان دەكردە سەر تۆری یانەی سلێخی میوان ، یانەی میوانداریش بەردەوام بوون لە وەڵامدانەوەی هێرشەكانی یانەی دهۆك ، یاریزانانی دهۆك لە هەر چوار گێمەكەی یاری توانیان سەركەوتن بەدەست بهێنن و سوور بوون لەسەر بەدەست هێنانی سەركەوتن و بەهێز كردنی پێشەنگ یانەكانی خولەكە و ئەنجامی كۆتایش یاریزانی دهۆك یارییەكەیان بە ئەنجامی(78-51)خاڵ بردەوە و شەشەم سەركەوتنی لەسەریەكیان لە خولەكە بەدەست هێنا و پێشەنگی یانەكاانیان قامیتر كرد بە كۆكردنەوەی 12خاڵ.
