یانەی هەولێر هەوڵ دەدات یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕازی بكات ئەوەی یارییەكانی لە خاكی خۆی ئەنجام بدات

یانەی هەولێر هەوڵ دەدات یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕازی بكات ئەوەی یارییەكانی لە خاكی خۆی ئەنجام بدات
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بە نوسراوی فەرمی هەردوو یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی و یانەی هەولێری ئاگاداركردوە كەوا بەهیچ شێوەیەك یارییەكانی هەردوو یانەی شورتەو هەولێر یارییەكانیان لە خاكی عێراق نابێت ئەنجام بدرێت و دەبێت سوود لە یاریگاكانی وڵاتی دراوسێ‌ ببینن بۆ یارییەكانی بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی عێراقی، ئەویش بەهۆی بڕیاری یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی(فیفا) لە وەرزی ڕابردوو بڕیاری لەسەر گواستنەوەی یارییەكانی نێودەوڵەتی و فەرمییەكانی داوە بۆ دەرەوەی عێراق بە هۆی ئەو بارودۆخەی كە ناوەڕاست و باشوری عێراق تێكەوتووە بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی و یانەكانی عێراق چاوەڕوانی فیفا بكەن بۆ هەر ئەگەرێك كە ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن لەسەر گواستنەوەی یارییەكانیان بۆخاكی خۆیان، هەر چەندە یانەی هەولێریش لەسەر داوای راهێنەری یانەكەیان ئۆدیشۆ بڕیاری ئەوەی داوە كە خاكی قەتەر هەڵبژێرن بۆ ئەنجامدانی یارییەكانیان بەڵام لە ئێستادا یانەی هەولێر لە رێگای یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا لە هەوڵ دایە یارییەكانی بگەرێنتەوە، لەم بارەشەوە گوتی: ئێمە لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ گەڕاندنەوەی یارییەكانی خۆمان بۆخاكی هەرێمی كوردستان بۆ هۆی سەقامگیری بارودۆخی هەرێمی كوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە رێگای جێگری سەرۆكی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی و ئەویش لەر ێگای سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا هەوڵی بەردەوامی داوە كەوا یارییەكانی یانەی هەولێر بگەرێنتەوە شاری هەولێر ئێمە هیچ كێشەیەكمان نیە لە هەرێمی كوردستان، بەڵام تاكو ئێستا هیچمان دەست نەكەتوە لەم هەوڵدانانە، هەڵبژاردنی وڵاتی قەتەریش لەسەر داوای راهێنەری یانەكەمان بووە، ئەگەر ئێمە لە دەرەوەی یاریگای خۆمان یاری بكەین پارەیەكی زۆرمان دەكەوێتە سەر لە كاتی میوانداری كردنی تیپەكانی تر بەهۆی خراپی بارودۆخی دارایمان، گوتیشی لەرێگای حكومەتی هەرێم هەوڵمان نەداوە تەنیا لەرێی یەكێتی تۆپی پێی عێراقەوە ئەم هەوڵە دەدەین.
Top