كریستیانۆ دووه‌م تۆپی زێڕینی برده‌وه
له كۆشكی كۆنگره‌كانی له زیورخی گه‌وره‌شاری سویسرا، ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی باشترینه‌كانی تۆپی پێی ساڵ دیاری كران و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پوروگالی دوای ساڵی 2008، بۆ جاری دووەم خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی بردەوە.
سه‌ره‌تای ئاهەنگەكەی ئەمشەوی دووشەممە 13-1 باشترین پێكهاته دیاری كرا، كه به‌م شێوه‌یه بوو: گۆڵپارێز: مانوێل نوێر (بایرن میونشن) به‌رگریكاران: فلیپ لام (بایرن میونشن)، سێرجیۆ رامۆس (بایرن میونشن)، تیاكۆ سیلڤا (پاریس سانت جێرمان)، دانیێل ئالڤێس (به‌رشلۆنه). ناوه‌ڕاست: ئه‌ندرێس ئینیێستا (به‌رشلۆنه)، چاڤی هێرناندێز (به‌رشلۆنه)، فرانك ریبێری (بایرن میونشن). هێرشبه‌ر: كریستیانۆ رۆناڵدۆ (ریاڵ مه‌درید)، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ (پاریس سانت جێرمان)، (لیۆنێل مێسی (به‌رشلۆنه). له سه‌روه‌ختی دیاریكردنی پێكهاته‌ی ساڵدا، یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسان له مێسی و زلاتانی پرسی ئه‌گه‌ر ئێوه و رۆناڵدۆ له تیپێكدا یاری بكه‌ن، كامتان ده‌بنه گۆڵكار؟ زلاتان و مێسی وتیان رۆناڵدۆ. پاشان، خه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی فیفا درا به جاگ رۆكی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلیپمیی جیهان. ئینجا باشترین راهێنه‌ری تیپی ئافره‌تان دیاری كرا، ئه‌و خه‌ڵاته به‌ر ’سیلڤا نێد’ـی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كه‌وت. پاشتر خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری پیاوان دابه‌ش كرا و یوپ هاینكسی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی بایرن میونشن ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێ به‌خشرا. پاشتر خه‌ڵاتی یاریی پاك درا به یه‌كیه‌تی تۆپی پێی ئه‌فغانستان. دواتر، خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵ ’پوشكاش’ به زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ به‌خشرا. خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی كچانیش بۆ ’’نادێ ئهنگیرێر’ـی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بوو. تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی پیاوان، یه‌كێكی تر بوو له خه‌ڵاته‌كانی ئه‌و مه‌راسیمه و كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ جاری دووه‌م ئه‌و خه‌ڵاتی برده‌وه، كه یه‌كه‌میان له ساڵی 2008ـدا بوو. پێش ئه‌وه‌یش، خه‌ڵاته‌كه به شێوه‌یه‌كی ره‌مزی به پیلێ درا، كه دوێنێ خۆی رایگه‌یاند فیفا ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بووم بكاته‌وه، سێ تۆپ قه‌رزاره، چونكه سێ مۆندیالی بردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، له‌و مه‌راسیمه‌دا، مێسی جیاواز له یاریزانانی تر، به جلی سووره‌وه ئاماده بوو، خۆشه‌ویسته‌كه‌یشی به جلی شینه‌وه، كه به هه‌ردووكیان، ره‌نگی درێس و ئاڵای به‌رشلۆنه‌یان پێك هێنا.
باس‌نیوز
