لە خولی نایابی عێراقی : ئەمڕۆ دهۆك و زاخۆ لە دێربی بادینان رووبەرووی یەكتری دەبنەوە

لە خولی نایابی عێراقی : ئەمڕۆ دهۆك و زاخۆ لە دێربی بادینان رووبەرووی یەكتری دەبنەوە
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی یانەكانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی عێراق ژمارەیەك یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی عێراق بەرێوەبچێت، هەر چەندە بڕیار بوو یاری نێوان هەولێرو نەفتی میسانیش بەرێوە بچوو بایە، بەڵام بە بڕیاری یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراقی ئەم یارییە دواخرا بۆهۆی بەشداری كردنی ژمارەیەك یاریزانی یانەكە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق، لە دێربی بادینانیش لە شاری دهۆك یانەی دهۆك لە بەهێزترین یاری لوتكەی ئەم هەفتەیە ڕووبەرووی یانەی زاخۆ دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە باشترین ئامادەكارییان كردوە بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە، یاریزانانی دهۆك بە پشت بەستن لە یاریگاو هاندەران و پلانەكانی سائیر جەسام ئامانجیان سێ خاڵی یارییەكە دەبێت، یانەی زاخۆش بە پشت بەستن لە تواناكانی یاریزانانی تیپەكە و پلانەكانی محەمەد قەویز چاویان لە بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە پێش بینش دەكرێت یارییەكەی بەهێز و خۆش بەرێوە بچیت لە نێوان هەردوو یانە، یانەی مەسافی لەسەر یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی نەفتی جنوب دەبێتەوە لە یارییەكی بەهێزدا و هەردوو یانەش ئامانجیان سێ خاڵی یارییەكە دەبێت، لە شاری بەغدایش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی بەغداد و نەجەف بەیەك دەگەن، هەردوو یانەش هەموو هەولێكیان خستۆتە گەڕ بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە، یانەی تەلەبەش كە ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامی وەكوپێویستە لەسەر یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی كەربەلا دەبێتەوە بۆئەم یارییەش یاریزانانی یانەی كەربەلا لە یارییەكی زەحمەتدا دەبن لەبەرامبەر یاریزانانی تەلەبە، یاری دێربی بەغداش لە نێوان هەردوو یانەی شورتە و جەوییە دواخرا، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-2 ی نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت،ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەیە.
1-هەولێر17خاڵ
2-بەغداد16خاڵ
3-شورتە14خاڵ
Top