خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ... قۆناغی 16 ئەرسنال و بایرەن میونیخ ...مانچستەر سیتی و بەرشلۆنە بەهێزترین یارییەكانی ئەم قۆناغەن
ئاستی یەكەم :
مانچستەر یونایتد (ئینگلتەرا) – ریال مەدرید (ئیسپانیا) – پاریس سان جێرمان (فەرەنسا) – بایرەن میونیخ (ئەڵمانیا) – چێلسی (ئینگلتەرا) – بروسیا دۆرتمۆند (ئەڵمانیا) – ئەتلەتیكۆ مەدرید (ئیسپانیا) – بەرشلۆنە (ئیسپانیا)
ئاستی دووەم :
بایەرلیڤەركوزن (ئەڵمانیا) – گەلاتەسەرای (توركیا) – ئۆلۆمپیاكۆس (یۆنان) – مانچستەر سیتی (ئینگلتەرا) – شالكە (ئەڵمانیا) – ئەرسنال (ئینگلتەرا) – زینیت (روسیا) – ئەی سی میلان (ئیتالیا)
لەشاری نیۆنی سویسری و لەبارەگای یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا و بە ئامادەبوونی میشیل پلاتینی سەرۆكی یوێفا و نوێنەرانی هەر 16 یانە تیروپشكی فۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگ راكێشرا و هەروەك پێشبینی دەكرا چەند یارییەكی بەهێز لەم قۆناغە ئەنجام دەدرێت كەبەهێزترین دوو یاری لە نێوان بایرەن میونیخی ئەڵمانی و ئەرسنالی ئینگلیزی لەلایەك بەرشلۆنەی ئیسپانی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی لەلایەكی دیكەوە، ئەمەش ئەنجامی تیروپشكەكەیە :
بایرەن میونیخ (ئەڵمانیا) * ئەرسنال (ئینگلتەرا)
ئەتلەتیكۆ مەدرید (ئیسپانیا) * ئەی سی میلان (ئیتالیا)
مانچستەر یونایتد (ئینگلتەرا) * ئۆلۆمپیاكۆس (یۆنان)
ریال مەدرید (ئیسپانیا) * شالكە (ئەڵمانیا)
چێلسی (ئینگلتەرا) * گەلاتەسەرای (توركیا)
بەرشلۆنە (ئیسپانیا) * مانچستەر سیتی (ئینگلتەرا)
بروسیا دۆرتمۆند (ئەڵمانیا) * زینیت (روسیا)
پاریس سان جێرمان (فەرەنسا) * بایەرلیڤەركوزن (ئەڵمانیا)
لەدوای تەواوبوونی رێوڕەسمی تیروپشكەكە، یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا خشتەی یارییەكانی قۆناغی 16 خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای ئاشكراكرد، خشتەی یارییەكانی چوون بەم شێوەیە دەبێت :
* رۆژی سێشەممە 18/2/2014 :
مانچستەر سیتی (ئینگلتەرا) * بەرشلۆنە (ئیسپانیا)
بایەرلیڤەركوزن (ئەڵمانیا) * پاریس سان جێرمان (فەرەنسا)
* چوارشەممە 19/2/2014 :
ئەرسنال (ئینگلتەرا) * بایرەن میونیخ (ئەڵمانیا)
ئەی سی میلان (ئیتالیا) * ئەتلەتیكۆ مەدرید (ئیسپانیا)
* سێشەممە 25/2/2014 :
زینیت (روسیا) * بروسیا دۆرتمۆند (ئەڵمانیا)
ئۆلۆمپیاكۆس (یۆنان) * مانچستەر یونایتد (ئینگلتەرا)
* چوارشەممە 26/2/2014 :
گەلاتەسەرای (توركیا) * چێلسی (ئینگلتەرا)
شالكە (ئەڵمانیا) * ریال مەدرید (ئیسپانیا)
خشتەی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی 16 بەم شێوەیە دەبێت :
* سێشەممە 11/3/2014 :
بایرەن میونیخ (ئەڵمانیا) * ئەرسنال (ئینگلتەرا)
ئەتلەتیكۆ مەدرید (ئیسپانیا) * ئەی سی میلان (ئیتالیا)
* چوارشەممە 12/3/2014 :
بەرشلۆنە (ئیسپانیا) * مانچستەر سیتی (ئینگلتەرا)
پاریس سان جێرمان (فەرەنسا) * بایەرلیڤەركوزن (ئەڵمانیا)
* سێشەممە 18/3/2014
ریال مەدرید (ئیسپانیا) * شالكە (ئەڵمانیا)
چێلسی (ئینگلتەرا) * گەلاتەسەرای (توركیا)
* چوارشەممە 19/3/2014 :
بروسیا دۆرتمۆند (ئەڵمانیا) * زینیت (روسیا)
مانچستەر یونایتد (ئینگلتەرا) * ئۆلۆمپیاكۆس (یۆنان)
جێگای ئاماژە پێكردنە كاتی ئەنجامدانی یارییەكان بەكاتی هەولێری پایتەختی كوردستان 10.45ی شەوە ئەگەر كاتی ئەوروپا زستانە بێت و 9.45ی شەو ئەگەر كاتی ئەوروپا هاوینە بێت و یارییەكانی وڵاتی روسیا دوو كاتژمێر و نیو پێش ئەم كاتە ئەنجام دەدرێت .
لەلایەكی دیكەوە تیروپشكی یارییەكانی قۆناغی 32 ی خولی ئەوروپا (یۆروپا لیگ) راكێشرا كە تیایدا 24 یانە لە قۆناغی گروپەكان سەركەوتن لەگەڵ 8 یانە كە خاوەن پلەی سێیەمی گروپەكانی چامپیۆنزلیگن بەشداری لەم قۆناغە دەكەن، ئەمەش خشتەی یارییەكانە :
ئانژی (روسیا) * خینك (بەلژیكا)
دینامۆ كییف (ئۆكرانیا) * ڤالانسیا (ئیسپانیا)
پاوك سالۆنیكا (یۆنان) * بەنفیكا (پورتوگال)
سلۆڤان لیبیریچ (چیك) * ئەلكمار (هۆلەندا)
دینیبرۆ (ئۆكرانیا) * تۆتنهام (ئینگلتەرا)
ماریبۆر (سلۆڤینیا) * سیڤیلیا (ئیسپانیا)
ریال بێتس (ئیسپانیا) * رۆبن كازان (روسیا)
سوانزی سیتی (ئینگلتەرا) * ناپۆلی (ئیتالیا)
یۆڤانتس (ئیتالیا) * ترابزۆن سپۆر (توركیا)
ئەیاكس ئەمستردام (هۆڵەندا) * رێد بۆل سالزبۆرگ (نەمسا)
ئۆدیسا (ئۆكرانیا) * لیۆن (فەرەنسا)
ماكابی (ئیسرائیل) * بازل (سویسرا)
ئیسیبی (دانیمارك) * ڤیۆرەنتینا (ئیتالیا)
ڤكتۆریا بلژن (چیك) * شاختار دۆنتسك (ئۆكرانیا)
لازیۆ (ئیتالیا) * رازگراد (بولگاریا)
پۆرتۆ (پورتوگال) * ئینتراخت فرانكفۆرت (ئەڵمانیا)
شایانی باسە یارییەكانی چوون رۆژی پێنج شەممە 20/2/2014 ئەنجام دەدرێت و یارییەكانی گەڕانەوە رۆژی پێنج شەممە 27/2/2014 ئەنجام دەدرێت .
