ڤان پێرسی: بەیاری كردن لەگەڵ رۆنی چێژ وەردەگرم

ڤان پێرسی: بەیاری كردن لەگەڵ رۆنی چێژ وەردەگرم
هێرشبەری یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی رۆبن ڤان پێرسی دووپاتی كردەوە زۆر چێژ وەردەگرێت لەوساتانەی لەتەك هاوڕێكەی واین رۆنی یاری دەكات. لەمیانەی لێدوانێكی بۆ پێگەی فەرمی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە ویفا ڤان پێرسی رایگەیاند هەماهەنگی زۆر لەنێوان من و رۆنی هەیە، بۆیە زۆر دڵخۆش دەبم لەو ساتەی لەگەڵ رۆنی بەیەكەوە یاری دەكەین و هەردووكیشمان پێمان خۆشە لەنێو یاریگا بەیەكەوە بین.هەر لەدرێژەی قسەكانیدا ئەو هێرشبەرە هۆڵەندیە وتی لەوساتانەی بەیەكەوە یاری دەكەین لەباشترین ئاستداین، چونكە ئێمە بەهێزترین دوو یاریزانین لەنێو یاریگا، هەر بۆیە ئەم هەڵوێستە زۆر دڵخۆشم دەكات و هیوا دەخوازم ئەو هاوبەشیە بەردەوامبێت و بەرەو پێش بروات.
ئەم لێدوانانەی ڤان پێرسی لەو كاتانەیە دەنگۆی هەواڵی رۆیشتنی ناوبراو لە یانەی مانچستەر یونایتد بڵاوبۆتەوە و راپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەدەن یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئامادەیە بۆندێكی لەگەڵ مۆر بكات .
Top