ئەو 10 یاریزانەی شەیتانە سوورەكان رزگار دەكەن

ئەو 10 یاریزانەی شەیتانە سوورەكان رزگار دەكەن
رۆژنامەی دیلی میلی بەریتانی 10 یاریزانی پاڵاوتووە بۆ چوونە ریزەكانی یانەی مانشستر یونایتدی ئینگلیزی وەك هەنگاوێك بۆ رزگاركردنی مان یونایتد لە ماوەی گواستنەوەی زستانە بەهۆی شكستەكانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە خولی یەكەمی وەرزی ئەمساڵ كە لەئێستادا لەپلەی 9 دێت بە بەدەست هێنانی 6 بردنەوەو 4 یەكسان بوون و 5 دۆراندن. پێویستە بوترێت لەماوەی گواستنەوەی هاوینە مان یونایتد نەیتوانی جگە لەیەك گرێبەست هیچ گرێبەستێك واژوو بكات كە لەدوایین ساتەكان بوو بەرلەداخستنی وەرزی گواستنەوە هات كە بەهۆیەوە یاریزانی بەلژیكی هیڵی ناوەراست مەروان فیلاینی لە یانەی ئیڤەرتۆنەوە هاتە ریزی مان یونایتد، بەڵام ئەم بۆندە هیچ گرنگی و كاردانەوەی بەسەر جەماوەرو یاریزانی ئەم یانەیە نەبوو. ئەمەو بەپێی رۆژنامەكە 10 بژاردەی یاریزانە لەبەردەم راهێنەری ئوسكتلەندی دێڤید مۆیسە بۆ دەست نیشانكردنیان بۆ پتەوكردنی ریزەكانی تیپەكەی. ئەو 10 بژاردەیەش بریتین لە
1- كای گاندۆگانی ئەڵمانی لە یانەی برۆسیا دۆرتمۆند بەبڕی 36 ملیۆن دۆلار
2- یۆهان كابای فەرەنسی لەیانەی نیوكاسل یونایتد بەبڕی 27 ملیۆن دۆلار
3- سیسك فابریگاسی ئیسپانی لەیانەی بەرشلۆنە بەبڕی 52 ملیۆن دۆلار
4- لۆكا مۆدریتشی كرواتی لەیانەی ریال مەدرید بەبڕی 37ملیۆن دۆلار
5- ئەندری هیریرای ئیسپانی لەیانەی ئەتلەتیك بلباوی ئیسپانی بەبڕی 45 ملیۆن دۆلار
6- ریمی كابیلای فەرەنسی لەیانەی مۆنپیلیە بەبڕی 27 ملیۆن دۆلار
7- ئیڤرتۆن پێریرای بەرازیلی لەیانەی كرۆزیرۆ بەبڕی 15 ملیۆن دۆلار
8- كۆكی ئیسپانی لەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەبڕی 24 ملیۆن دۆلار
9- ویسلی شنایدەری هۆڵەندی لەیانەی گەلەتە سەرای بەبڕی 13 ملیۆن دۆلار
10- كیڤین سترۆتمانی هۆلەندی لەیانەی رۆما بەبڕی 45 ملیۆن دۆلار
Top