بەپێی راپرسێكی رۆژنامەی ماركای ئیســـــپانی رۆناڵدۆ براوەی تۆپی زێڕینە بۆ ساڵ 2013

بەپێی راپرسێكی رۆژنامەی ماركای ئیســـــپانی رۆناڵدۆ براوەی تۆپی زێڕینە بۆ ساڵ 2013
دوای ئەوەی یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە فیفا بەفەرمی هەرسێ یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و لیۆنیل میسی ئەرژەنتینی و فرانك ریبیری فەرەنسی دەست نیشانكرد بۆ لیستی كۆتایی كێبڕكێی بەدەست هێنانی تۆپی زێڕینی جیهان بۆ ساڵی 2013، لای خۆیەوە رۆژنامەی ماركا ی ئیسپانی لەراپرسیەكدا دەرگای دەنگدانی كردەوە بۆ دەستنیشانكردنی باشترین پاڵێوراوی یەكەم بۆ بەدەست هێنانی تۆپی زێڕین شانبەشانی دەنگدان بۆ دەست نیشانكردنی پێكهاتەی نموونەیی هەڵبژاردەی جیهان بۆ ساڵی 2013 و دەنگدان بۆ براوەی خەڵاتی بۆشكاش تایبەت بە جوانترین گۆڵ بۆ 2013. ئەمەو نزیكەی 40 هەزار كەس لە خوێنەرانی رۆژنامەی ماركا بەر لە داخستنی دەرگای دنگدان دەنگی خۆیان داوەو یاریزانی براوەی تۆپی زێرینیان دەست نیشانكردوە، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەم دەنگدانە تەنها راپرسیە و خاڵی یەكلاییكەرەوە بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی تۆپی زێڕین دەنگدانی راهێنەرو كاپتنەكانی هەر 209 وڵاتەكەی ئەندام لە فیفا لەگەڵ 200 رۆژنامەنووسی وەرزشی سەرتاسەری جیهانە.
لەم راپرسیەدا رێژەیەكی زۆری دەنگدەران دەنگیان بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ وەك پاڵێوراوی یەكەم بۆ بەدەست هێنانی تۆپی زێڕین بە رێژەی 53.8% ودوای ئەمیش لیۆنیل میسی بەپلەی دووەم دێت بەرێژەی 33.9% ولەپلەی سێیەمش فرانك ریبێری دێت تەنیا بەرێژەی 12.4%.
سەبارەت بە براوەی خەڵاتی بۆشكاش بەپێی راپرسیەكەی رۆژنامەی ناوبراو گۆڵی یاریزانی سویدی زلاتان ئیبراهیمۆفیتش بەجواترین گۆڵی 2013 دادەنرێت ئەو گۆڵەی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەرامبەر بە ئینگلتەرا تۆماری كرد بەرێژەی 75.9% و دوای ئەمیش گۆڵی یاریزانی سربی نیمانا ماتیشی لە یانەی بەنفیكای پرتوگالی دێت بەرێژەی 15.7% و دوای ئەمیش گۆڵی یاریزانی بەرازیلی نیمار داسیلڤا دێت بەرێژەی 8.5% دێت .
لەراپرسیەكدا پێكهاتەی نمونەیی جیهانیش دەست نیشانكرا، ئەو 11 یاریزانە نموونەیەی پێكهاتەی جیهان پالێوراون ئەمانیش برتین لە ڤیكتۆر ڤاڵدیز گۆڵپارێز و رامۆس و لام و تیاگۆ سلڤا و ئالابا بۆ هێلی بەرگری پالێوراون و ریبیری و ئینیستاو گارس بیل بۆ هێلی ناوەڕاست لەخۆوە دەگرێت هەریەك لە رۆناڵدۆ و میسی و ئیبراهیمۆڤیتش بۆ هێلی هێرشبەری دیاریكراون بەمەش دەردەكەوێت كە هەریەك لە یانەی بەرشلۆنە و ریال مەدرید سێ یاریزانیان دەست نیشانكراون و هەروەها یانەی بایرەن میونیخی ئەڵمانیی سی یاریزانی لەم پێكهاتەیە بەدی دەكرێت، هەروەها یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دوو یاریزانی لەم پێكهاتەیە هەیە .
Top