لە مالیزیا تیروپشكی یارییەكانی پاڵەوانێتیی جامی یەكێـــتی ئاسیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا راكێشرا

لە مالیزیا تیروپشكی یارییەكانی پاڵەوانێتیی جامی یەكێـــتی ئاسیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا راكێشرا
هەفتەی رابردوو لە بارەگای یەكێتیی تۆپی پێی ئاسیا لە مالیزیا، تیروپشكی یارییەكانی جامی یەكێتیی ئاسیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا بۆ تۆپی پێی راكێشرا، كە تیاییدا لەم تیروپشكە نوێنەری یانە بەشداربووەكانی هەردوو خول ئامادە بوون.

رێبین رەمزی

چۆنیەتی دابەشبوونی یانەكان
لە جامی یەكێتیی ئاسیا تیپە بەشداربووەكان بەسەر هەشت كۆمەڵە دابەش كران، لە هەر كۆمەڵێك دوو یانە بۆ قۆناغی 16 سەردەكەوێت و یارییەكانی قۆناغی 16 یەك یارییە لە یاریگەی تیپی خاوەنی پلەی یەكەمی كۆمەڵەكە ئەنجام دەدرێت، پاشان لە قۆناغی 8 یارییەكان دەبێتە شێوازی چوون و هاتن و بە هەمان شێوە لە قۆناغی پێش كۆتایی دوو یارییە و لە یاریی كۆتایی یەك یاری ئەنجام دەدرێت.
هەولێر تاكە نوێنەری كوردستانە لەم پاڵەوانێتیەدا
لەم تیروپشكەدا یانەی هەولێر، كە تاكە نوێنەری كوردستانە لەم پاڵەوانێتیەكە كەوتە كۆمەڵەی چوارەمی پاڵەوانێتیەكە شانبەشانی یانەكانی (شەباب ئوردن یاخود وەحدات (ئوردن)، رەفاع بەحرێن، براوی یاری نێوان هەردوو یانەی شەباب زاهیریە فەڵەستین و ئاڵای قیرغزستان) و یەكەم یاریی یانەی هەولێر لە بەرواری(25 یاخود 26/2/2014) لە نێو یاریگەی خۆی ئەنجام دەدات، یانەی هەولێر ئەگەر سەركەوت بۆ قۆناغی 16 رووبەڕووی یانەكانی كۆمەڵەی دووەم دەبێتەوە
كۆمەڵەكانی تری ئەم پاڵەوانێتیە بەمشێوەیە
كۆمەڵەی یەكەم
سوێق (شانشینی عومان) یاخود سەحەم (شانشینی عومان)، زات راس (ئوردن)، سەفا لوبنان، براوەی یاریی نێوان رەفشان تاجیكستان و یەرموك بەمەن.
كۆمەڵەی دووەم
عەربی (كوەێت) یان كوەێت (كوەێت)، فەنجا (شانشینی عومان)، جەیش سوریا، نەجمە لوبنان.
كۆمەڵەی سێیەم
حەد (بەحرێن) یاخود مەنامە (بەحرێن)، قادسیە (كوەێت) یان نەسر (كوەێت)، وەحدە (سوریا)، شوڕتە (عێراق) یاخود قوە جەوییە (عێراق).
كۆمەڵەی چوارەم
هەولێر، رەفاع بەحرێن، شەباب ئوردن یان وەحدات (ئوردن)، براوەی یاریی شەباب زاهیریە (فەڵەستین) و ئاڵای (قیرغزستان).
كۆمەڵەی پێنجەم
پیرسبۆرا جایابۆرا (ئەندەنووسیا)، هۆم یۆنایتد (سەنگافورە)، نیو رادیانت (دوورگەكانی ماڵدیڤ)، تشیرشل برۆزر (هیند).
كۆمەڵەی شەشەم
هانۆی (ڤێتنام) یان دا نانگ (ڤێتنام)، ئەریما (ئەندەنووسیا)، سیلانگۆر (مالیزیا)، مازیا (دوورگەكانی ماڵدیڤ).
كۆمەڵەی حەفتەم
یانگۆن یۆنایتد (میانمار)، ڤیسای نین بینە (ڤێتنام)، ساوس چاینا (هۆنگ كۆنگ) یان بیگاسۆس (هۆنگ كۆنگ)، كیلانتان (مالیزیا).
كۆمەڵەی هەشتەم
تامبینرز رۆڤرس (سەنگافورە) یان بالیستر كالسا (سەنگافورە)، تای بی تاو (میانمار)، بۆنی (هیند) یان ئێست بەنگال (هیند)، كیتشی (هۆنگ كۆنگ).
تیروپشكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا راكێشرا
كۆمەڵەی یەكەم
ئیستقلال (ئیران)، رەیان (قەتەر)، جەزیرە (ئیمارات)، شەباب (سعودیە).
كۆمەڵەی دووەم
فەتح (سعودیە)، فولاز خۆزستان (ئیران)، براوەی یارییەكانی پاڵاوتن كۆمەڵەی رۆژئاوای ئاسیا (1)، بۆنیودۆكۆر (ئۆزباكستان).
كۆمەڵەی سێیەم
عەین (ئیمارات)، ئیتحاد (سعودیە)، تراكتۆر سازی تبریز (ئیران)، براوەی یارییەكانی پاڵاوتن كۆمەڵەی رۆژئاوای ئاسیا (2).
كۆمەڵەی چوارەم
سەد (قەتەر)، ئەهلی (ئیمارات)، هیلال (سعودیە)، سیباهان ئەسفهان (ئیران).
كۆمەڵەی پێنجەم
بۆهانگ ستێلرز (كۆریای باكوور)، بۆریرام یۆنایتد (تایلاند)، شاندۆنگ لوێنگ (چین)، خاوەن پلەی سێیەمی خولی ژاپۆن.
كۆمەڵەی شەشەم
شانفرێس هیرۆشیما (ژاپۆن)، سانترال كۆست مارینرز (ئوسترالیا)، سیۆل (كۆریای باشوور)، براوەی یارییەكانی پاڵاوتن كۆمەڵەی رۆژهەڵات ئاسیا (1).
كۆمەڵەی حەفتەم
گوانزهۆ (چین)، پاڵەوانی جامی شیمبراتۆر-ی ژاپۆن، تشۆنبۆك هیواندای مۆتۆرز (كۆریای باشوور)، براوەی یارییەكانی پاڵاوتن كۆمەڵەی رۆژهەڵات ئاسیا (2).
كۆمەڵەی هەشتەم
وێست سیدنی وندرز (ئوسترالیا)، گۆیزهۆ (چین)، خاوەن پلەی دووەمی ژاپۆن، ئۆڵسان هیۆندای (كۆریای باشوور).
Top