لەمیانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لەسەر یاریگای یانەی بروسك لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی كەمی هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی بروسك و سۆران رووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا بەهۆی قوڕولیتەی یاریگا یاریزانانی هەردوو یانە نەیاندەتوانی بە شێوەیەكی بەرفروان یاری بكەن، بۆیە هەردوو یانە بە چاودێرییەكی زۆرەوە بە وریایی تۆپییان دەگوازستەوە بۆ نێو هێلی سزای یەكتری، یانەی بروسكی خاوەن یاریگاش چەندین هێرشی لە گێمی یەكەمی یارییەكە بردە سەر گۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆلێك لە یارییەكەدا لەم ناوەشدا هەریەك لە یاریزانان سیللە مەحمەدی پیشەگەری سەنیگالی و گۆڕان عیمادو فەرمان فوئاد چەندین هەڵی ئاسانی گۆڵ كردنیان لە كیسدا لە خولەكەكانی 13و23و34و43و45ی یارییەكە، لەبەرامبەریشدا تیپی سۆرانی میوان بە تۆپی درێژ یاری دەكرد بەمەبەستی هاوسەنگ ڕاگرتنی یارییەكە و چەند هێرشێكیان بردە سەرگۆڵی بروسك لەرێگای هەریەك لە یاریزانان هۆشمەند تەها و ئیدریس حوسێن بەڵام لەم گێمە گشت هەوڵەكان بێ سوود بوو هەردوویانەش بە بێ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو بە پلانەكانی راهێنەرانی یانەكەیان چەند گۆڕانكارییەكی گرنگیان لە ریزی پێك هاتەی یانەكەیان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامی یارییەكە، لەم ناوەشدا یاریزانانی یانەی بروسك دەست پێشخەرییان كرد بۆ تۆماركردنی گۆڵ و لەخولەكی 51ی یارییەكە سیللە محەمەد گۆلێكی تۆماركرد بەڵام یاریدەدەری ناوبژیوانی یارییەكە گۆڵەكەی ڕەت كردەوە بە بیانووی ئۆفسیاد بەڵام یاریزانانی یانەی بروسك بەردەوام بوون لە هێرش بردن بۆ سەرگۆڵی تیپی سۆرانی میوان و لەخولەكی 60ی یارییەكە یاریزان فەرمان فوادتوانی تاكە گۆڵی یارییەكە و سەركەوتنی یانەی بروسك تۆماربكات، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی هەردوولا هەوڵی زیاتریان دەدا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكان بێ سوود بوو و یارییەكەش بە ئەنجامی(1-0)گۆڵ بۆبەرژەوەندی یانەی بروسك بە كۆتایی هات و یانەی بروسكیش كۆی خاڵەكانی بۆ18خاڵ بەرز كردەوە.
كارزان كانەبی