لە خولی نایابی كوردستان: كەركوك بەردەوامە لە سەركەوتنەكانی

لە خولی نایابی كوردستان: كەركوك بەردەوامە لە سەركەوتنەكانی
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی دەیەمی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان پێنج یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی كوردستان، لە شاری هەولێر لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی هەولێرو دهۆك بەیەك گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو دهۆك یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی(3-2)گۆڵ، گۆلەكانی دهۆك هەریەك لە یاریزانان(كامەران خالید،دڵوارخالید،زێرەڤان رەمەزان)تۆماریان كرد، گۆڵەكانی هەولێر (عیماد ئەسعەد)تۆماری كرد، لە یارییەكەش نوزاد شێرزاد لێدانێكی سزای لەكیس دا بۆهەولێر، یانەی كەركوكیش لە یارییەكی بەهێزدا لەسەر یاریگای خۆی لە پێشمەرگەی سلێمانی بردەوە بە ئەنجامی(3-0)گۆڵ، هەرسێ گۆڵەكەی كەركوك هەریەك لە یاریزانان(عەلی حوسێن 2گۆڵ، رەمزی ساڵح)تۆماریان كرد، یانەی ئاراراتیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا بووە میوانی یانەی شێروانە و لەسەر یاریگای ئەو شارە لە شێروانەی بردەوە بە گۆلێكی یاریزان (جێگرعەزیز)، لە كەلارەوە بە سێ خاڵی گرنگ گەڕایەوە، یانەی نەورۆزیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا لە یانیە ئاڵای بردەوە و برینی یانەكەی قوڵتر كرد و یارییەكەی بە ئەنجامی(2-0)گۆڵ بردەوە، گۆڵەكانی نەورۆز هەریەك لە یاریزانان(كۆسار جەمال،بەهادین بەكر)تۆماریان كرد، لە سەر یاریگای یانەی هەندرێنیش لە شاری هەولێر لە یارییەكی ئاست مام ناوەند هەردوو یانەی هەندرێن و سلێمانی رووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون، بەهۆی نالەباری كەش و هەواش یاری نێوان هەردوو یانەی هەلۆ و زێرەڤانی و زاخۆ و پێشمەرگەی هەولێر بۆكاتێكی تر دواخرا،ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەیە.
1-كەركوك21خاڵ
2-پێشمەرگەی هەولێر18خاڵ
3-هەندرێن 18خاڵ
Top