خولی ناوبژیوانی جومناستیك لەشاری دهۆك بەڕێوەچوو
لەمبارەیەوە عەبدولرەحمان ئادەم سكرێتری یەكێتیی ناوەندیی جومناستیكی كوردستان لە لێدوانێكیدا گوتی: بەڕێوەچوونی ئەم خولە بۆ ناوبژیوانانی تازە دەست بەكاربووەكانی شاری دهۆك بۆ كوڕان و كچان ئەنجامدرا و 25 ناوبژیوان تازە دەست بەكاربوو بەشداریان تێیدا كردبوو، بەمەبەستی زیاتر پێشكەوتنی ئاستی ناوبژیوانی و پێشكەوتنی ئاستی وەرزشی جومناستیك لەم شارە خولەكە بەڕێوەچوو.
ساڵانە یەكێتیی ناوەندیی جومانستیكی كوردستان لەپەیڕەوو پرۆگرامی خۆی خولی ناوبژیوانی و بەهێزكردن بۆ ناوبژیوانان بەڕێوەدەبات بەئامانجی زیاتر ئاشنابوون بەیاساكان و پێشكەوتنی ئاستی وەرزشی جومانستیك.
