هەولێر گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی پایسكلسواری مۆركرد

هەولێر گرێبەستی   لەگەڵ دوو یاریزانی پایسكلسواری مۆركرد
لە بارەگای یانەی هەولێر بەفەرمی تیپی پایسكلسواری یانەكە گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزانی لاوی شاری هەولێر مۆركرد بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو لە ریزی یانەكە یاری بكەن.
دوای رەزامەندیی راهێنەری یانەكە عەبدولقادر نورەدین و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی یانە مەحمود عەزیز بەفەرمی یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و یانەی برایەتی هونەر عەبدولستار مۆركرد بۆ ئەوەی لە ریزی تیپی یەكەم-ی یانەكە بەشداری لە پاڵەوانێتییەكان بكات. هەروەها بە رەزامەندیی راهێنەری تیپی لاوان موسی موحسێن بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی پایسكلسواری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و یانەی برایەتی ئەبو بەكر سدیق مۆركرا بۆ ئەوەی لە ریزی تیپی لاوانی یانەكە بەشداری لە پاڵەوانێتییەكان بكات. ئەم دوو یاریزانە لە پاڵەوانێتییەكانی عێراق و كوردستان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و دوا ڕۆژێكی گەش چاوەڕوانیان دەكات. جێگەی باسە یانەی هەولێر توانی لە پاڵەوانێتی كوردستان پلەی یەكەم بە دەستبهێنێت و لە پاڵەوانێتی عێراق پلەی دووەم بە دەستبهێنێت.
Top