فرانك ریبێری بڕوای تەواوی هەیە كە تۆپی زێڕین دەباتەوە

فرانك ریبێری بڕوای تەواوی هەیە كە تۆپی زێڕین دەباتەوە
ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بایرەن میونیخی ئەڵمانی فرانك ریبێری ئاماژەی بەوە كردووە كە بڕوای تەواوی بەخۆی هەیە ببێتە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2013 و تۆپی زێڕین بەدەست بهێنێت. ئەمەو پێگەی سپۆرت مۆل لەزاری ریبێری بڵاویكردۆتەوە كە دڵنیایە لەوەی ئەو ئاستەی پێشكەشی كردووە دەتوانێت سەركەوتن بەدەست بهێنێت و ببێتە خاوەن تۆپی زێڕین، هەروەها ئەستێرەی ناوبراو روونیكردۆتەوە گەر چاوێك بە ژمارەكانی ئەمساڵدا بخشێنینەوە ئەوا دەردەكەوێت كەجیاوازییەكانی زیاترە لەجارێك و مەرج نییە لەهەموو یارییەك گۆڵی تۆمار كردبێت، بەڵكو سەرچاوەی مەترسیی بووە بۆ سەر بەرگریكارەكان.
هەروەها ریبێری بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ كۆتایی بەقسەكانی دێنێت و دەڵێت نكۆڵی لەوە ناكرێت رۆناڵدۆ گۆڵی لەمن زیاتر تۆمار كردووە، بەڵام من بەهەمان شێوازی ئەو یاری ناكەم.
شایانی وتنە لە 13ی كانونی دووەمی ساڵی 2014 باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2013 لە زیوریخی وڵاتی سویسرا دەست نیشان دەكرێت.
Top