بەرشلۆنە چاوی لە تواناكانی جاكسۆنە
لە لای خۆیەوە راهێنەری یانەی تشیلسی مۆرینهۆ دەربارەی یاریزانی ناوبراو رایگەیاندوە ئارەزوو دەكەم تواناكانی جاكسۆن مارتینیز بەدەست بهێنین، لەلایەكی ترەوە راهێنەری ئارسنال ئەرسین فینگەر بەهەمان شێوە رایگەیاند كۆشش دەكەین بۆ كڕینی ئەم یاریزانە، كارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەری ریال مەدریدیش دووپاتی كردەوە سوود لەتواناكانی ئەم یاریزانە دەبینن، هەروەها راهێنەری یانەی بەرشلۆنە هاتە نێو كێبڕكێكردن لەسەر بەدەست هێنانی ئەم یاریزانە.
شایانی وتنە راهێنەری یانەی بەرشلۆنە پێشتر لەلێدوانێكدا رایگەیاندبوو مەبەستیانە هێڵی هێرشبردن پتەوتر بكەن و بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەكانیش وا بڵاو بۆتەوە كە بەرشلۆنە لەهەوڵی واژووكردنی گرێبەستە لەگەڵ یاریزانی برۆسیا دۆرتمۆد لیڤاندۆفسكی یاخود یاریزانی یانەی تۆتنهام بیرباتۆف
