كوڕانی سەورە نازناوی جۆدۆی كوردستانیان بەرز كردەوە

كوڕانی سەورە نازناوی   جۆدۆی كوردستانیان بەرز كردەوە
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی جۆدۆ و بۆ خزمەت كردنی لاوانی یانەكانی كوردستان، لە شاری سلێمانی بەسەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندیی جۆدۆی كوردستان و بە چاودێریی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی دوو رۆژ بەبەشداریی 12 یانەی شارەكانی كوردستان پاڵەوانێتیی لاوانی جۆدۆی یانەكانی كوردستان بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە یانەكانی كوردستان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد وبۆماوەی دوو رۆژ كێبڕكێیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان، كوڕانی یانەی سەورەی شاری كەركوك لە ئاستەكان توانیان ململانێ لەگەڵ سەرجەم یانە بەشداربووەكان بكەن لەسەر بەدەست هێنانی نازناوەكە و سوورن بۆ بەرز كردنەوەی ناوی شاری كەركوك و سەرئەنجامیش ئامانجەكەی خۆیان هاتەدی بە بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەكە، ئەمەش ئەنجامی تیپەكانە.
1-سەورە
2-سێمێل
-ئارارات
Top