بەشێوەيەکی فەرمیی بووە بچوکترين ياريزانی جيهان
برايسی تەمەن ٢٠ مانگ گرێبەستێکی لەگەڵ يانەی ڕەيسينگ بۆکسبورگی بەلجيکی واژوو کرد بۆ ماوەيەکی دوورو درێژ، ئەم هەواڵەش بووە هۆی سەرسوڕمانی ڕاگەياندنەکان و سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا بەلای خۆيدا، ڕاهێنەری يانەی ناوبراو لەوبارەيەوە وتی " لە ڕاستيدا هەمووان پێيان سەيرە گرێبەستم لەگەڵ ئەو مناڵەدا واژوو کردووە بەڵام بەشێوەيەکی ڕوون ديارە ياريزانێکی ناوداری لێدەردەچێت ".
هەروەها ووتی " ئەو ڕێگايەی ئەو لێدانەکانی پێ جێبەجێ دەکات ڕێگايەکی تايبەتە تەنانەت ياريزانە ناودارەکانيش ناتوانن بەو شێوەيە بکەن ، شێوازی دەست بەسەردا گرتنی تۆپەکانيشی زۆر نايابە بۆ مناڵێک کە لەوتەمەنەدا بێت ".
خەندان
