كچانی ئەكاد پاڵەوانی باسكەی كوردستان بوون

كچانی ئەكاد پاڵەوانی باسكەی كوردستان بوون
دوای ئەنجامدانی چەندین یاریی لە نێوان كچانی یانەكانی كوردستان لە خولی نایابی باسكەی كوردستان، هەریەك لە یانەكانی سیروانی نوێ و ئەكادی هەولێر بە شایستەیی و بە لێهاتوویی، خۆیان گەیاندە یاریی كۆتایی پلەی ئۆفی خولەكە، لە یاری پلەی ئوفیش دوو یاری لە نێوان هەردوو یانەكە بەڕێوەچوو، لە دووەم یاریی خولەكەش لە شاری سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو تیپی باسكەی كچانی ئەكاد و كچانی سیروانی نوێ رووبەڕووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بەدرێژایی ماوەی یارییەكە هێرشی جوانیان دەبردە سەر تۆڕی گۆڵی یەكتری لەم ناوەشدا كچانی ئەكاد توانیان بە ئەزموونی خۆیان یارییەكە بە ئەنجامی (64-60)خاڵ لە كچانی سیروانی نوێ ببەنەوەو ببنە پاڵەوانی خولەكە دوای ئەوەی هەردوو یاریی پلەی ئۆفی بردەوە، لەبارەی رێوڕسمی كۆتایی خولەكەش عەبدولعەزیزجەوهەر ئەندامی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی باسكەی كوردستان بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: تاكو ئێستا كاتی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمی كۆتاییمان ئامادە نەكردووە و هیچ بڕە دیارییەك دیاری نەكراوە تاكو لێژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان بڕەكەی دیاری نەكات، لەگەڵ ئەوەشدا بەفەرمی خولەكە كۆتایی هاتووە. ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیە بوو:
1-ئەكاد
2-سیروانی نوێ
3-سەنحاریب
Top