لە خولی تۆپی بالەی نایابی عێراقی ئەمڕۆهەولێروشۆریجە لە یارییەكی گرنگ بەیەك دەگەن
لە درێژەی یارییەكانی خولی تۆپی بالەی نایابی یانەكانی كوردستان رۆژانە بەبەشداری حەفت یانەی شارەكانی عێراق یارییەكانی كۆمەلەی دووەم درێژیان هەیە لە هۆڵی داخراوی فرەنسۆ هەریری لە شاری هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا یانەی هەولێر رووبەرووی یانەی شەقلاوە بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو یانەی هەولێر درێژەی دا بە ئەنجامە باشەكانی لە خولەكە و توانی یانەی شەقلاوەش ببڕێ و یارییەكەی بە ئەنجامی(3-1)گێم لێ بردەوە، لەلایەكی ترەوە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی رووبەرووی مەسافی بووە و لە یارییەكی گرنگدا كوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی بەهەمان ریتمی یانەی هەولێر ردێژەیان دا بە ئەنجامە باشەكان بە هەمان ئەنجامی یانەی هەولێر یارییەكەی لە مەسافی بردەوە، یانەی شورتەش لەبەرامبەر یانەی مەسافی بێجی یاری كردو بە ئەنجامی(3-1)گێم یارییەكەی لێ بردەوە بریاریشە ئەمڕۆ سێ شەممە سێ ساری گرنگ بەرێوەبچێت بەم شێوەی خوارەوە.
هەولێر-شۆریجە كات 11بەیانی
پێشمەرگەی سلێمانی-شورتە كات 1ی دوای نیوەڕۆ
حەبانیە-شەقلاوە3دوای عەسر
