لەخولی بژاردەی عێراقی یانەكانی كوردستان تامی بردەنەوەیان نەكرد

لەخولی بژاردەی عێراقی یانەكانی كوردستان تامی بردەنەوەیان نەكرد
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە یاریگا جیا جیاكانی شارەكانی عێراقی ژمارەیەك یاری گرنگ و بەهێز لەنێوان یانەكانی شارەكانی عێراق بەرێوەچوو، یانەی هەولێر لەدەرەوەی یاریگای خۆی لە شاری بەغداد لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی یانەی نەفتی شاری بەغداد بووە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە درێژایی یارییەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكە و یانەی هەولێر دەست پێشخەری كرد لە تۆماركردنی گۆڵ لە رێگای یاریزانی بەتوانای یانەكە سەعد عەبدول ئەمیر، دواتریش یاریزانانی یانەی نەفتی میوندار كەوتنە خۆیان و چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنەوەی گۆڵ یەكسان بوون، لەم ناوەشدا یانەی نەفت دووگۆڵی لەسەر یەكی لەرێگای هەریەك لە یاریزانان(مستەفا جۆدە وئەحمەدمەجید) تۆماركرد و گێمی یەكەم بە سودی یانەی نەفت بەكۆتایی هات، لە گێمی دووەمی یارییەكە كە زۆر جار بە گێمی راهێنەران هەژماردەكرێت یاریزانانی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە یارییەكە و چەندین هێرشی یەك لە دوای یەك و بەرنامە دارێژراویان بردە سەر گۆڵی تیپی نەفت و یاریزانانی یانەی نەفتیش تەنیا ئامانجیان بەرگری كردن بوو بۆ پاڕاستنی ئەنجامی یارییە كە بە سوودی خۆیان بە ۆكتایی بهێنن و هێرشەكانی هەلوێریش بەردەوام بوو لە هەموو لایەكەوە و یاریزانانی هەولێر كۆنترۆڵی یاریگایان كردبوو و یاریزانانی نەفتیش تەنیا بەرگریان دەكرد لە گۆڵی تیپەكەیان و لە دوا ساتەكانی یارییەكە ئەمجەد ڕازی گۆڵی یەكسان بوونی بۆ یانەی هەولێر تۆماركردو هەردوو یانە بە دوو گۆڵ یەكسان بوون و بەخالێك ڕازی بوون، یانەی دهۆكیش لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی یانەكەی میوانداری یانەی تەلەبەی كرد و لە یارییەكی بەهێزی ئەم هەفتەیە رووبەرووی یەكتری بوونەوە لە یارییەكەشدا لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هەوڵیان دا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام لەم گێمە گشت هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوویارییەكە بەبێ‌ گۆڵ بەكۆتایی هات، لە گێمی دووەمی یارییەكەش یاریزانانی یانەی دهۆك هەرلە سەرەتاوە لە هەوڵی بەردەوامبوون بۆتۆماركردنی گۆلێك و لە هێرشێكی بەرنامە دارێژراو یانەی دهۆك توانی لەر ێگای موهەند عەبدولرەحمان لەرێگای سەرێكی جوان تاكە گۆڵی یانەكەی تۆماركرد، حەفت خولەك دوای ئەم گۆڵەش یاریزانی بەتوانای یانەی تەلەبە عەلی سەلاح دوای هاتە ناوەوەی گۆڵی یەكسان بوونەوەی بۆ یانەی تەبەلە تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی یانەی دهۆك چەندین هەڵی تۆماركردنی گۆڵیان لەكیس دا لە رێگای هەریەك لە یاریزانان ئەنتۆنیۆی كامیرونی وموهەند عەبدول رەحمان وعەلا بەعدول زەهرە لە دەستدا و سەرئەنجامیش هەردوو یانە بە گۆلێك و بەخالێك یەكسان بوون، یانەی زاخۆش ئەم هەفتەیە لەدەرەوەی یاریگای خۆی نەیتوانی سەركەوتنێكی گرنگ بەدەست بهێنێت كاتێك لەگەڵ یانەی مەسافی بە بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون و یانەی زاخۆش لەم وەرزە هیچ سەركەوتنێكی تۆمارنەكردوە،ئەمەش ئەنجامی یارییەكانی ترە.
نەجەف-شورتە(0-0)گۆڵ
بەغداد-جەوییە(1-1)گۆڵ
نەفتی جنوب-كەربەلا(0-0)گۆڵ
مینا-زەورا(1-0)گۆڵ
كەرخ-نەفتی میسان(1-0)گۆڵ
ریزبەندی یانەكان
1-بەغداد 10خاڵ
2-هەولێر7خاڵ
3-شورتە7خاڵ
4-مینا7خاڵ
5-دهۆك6خاڵ
Top