لەخولی بالەی عێراقی هەولێرو بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەكان، ئەمڕۆش ڕووبەرووی شورتە دەبێتەوە

لەخولی بالەی عێراقی هەولێرو بەردەوامە لە ڕاماڵینی یانەكان، ئەمڕۆش ڕووبەرووی شورتە دەبێتەوە
كارزان كانەبی

لەدرێژەی یارییەكانی خولی بالەی نایابی یانەكانی كوردستان لە كۆمەلەی دووەمی خولەكە كە رۆژانە حەفت یانەی شارەكانی عێراق لە خولێكی یەك قۆناغی لە هۆڵی داخراوی شەهید فرنسۆ هەریری یارییەكانیان ئەنجام دەدەن، لە چوار چێوەی یارییەكانیش یانەی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی حەبانییە بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەشیان بە ئەنجامی(3-0)گێم بردەوە، لە یاری دوومیشدا یانەی شورتە بەهەمان ئەنجام لە یانەی شۆریجەی بردەوە، یانەی شەقلاوەش درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی دا لە خولەكە و توانی لە یارییەكی ئاست بەرزدا لە یانەی مەسافی بێجی بباتەوە بە ئەنجامی(3-1)گێم، بڕیاریشە ئەمڕۆ دووشەممە لە هۆڵی داخراوی شەهید فرەنسۆ هەریری سێ‌ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكان ئەنجام

بدرێت، لە یارییەكی گرنگدا هەولێرورووبەروی شورتە دەبێتەوە ، بۆئەم یارییەش هەولێر چاوی لە بەدەست هێنانی سەركەوتنە بۆ درێژەدان بە ئەنجامی باش، یانەی شەقلاوەش لە یارییەكی بەهێزدا رووبەرووی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەبێتەوە، هەردوو یانە شۆریجەو مەسافی بێجی بەیەك دەگەن، بریاریشە یارییەكانی قۆناغی دووەم لە شاری سلێمانی ئەنجام بدرێت و لە كۆی ئەنجامە باشەكانیش چوار یانە سەردەكەوێت بۆ قۆناغی خولی بژاردەی عێراقی. یەكێتی تۆپی پێی عێراقیش سەرپەرشتی خولەكە دەكات بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكێتی ناوەندی تۆپی بالەی كوردستان.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top