لەخولی پلە یەكی كوردستان ئەمڕۆ برایەتی و بروسك رووبەرووی خانەقین وسیروانی نوێ‌ دەبنەوە

لەخولی پلە یەكی كوردستان  ئەمڕۆ برایەتی و بروسك رووبەرووی خانەقین وسیروانی نوێ‌ دەبنەوە
كارزان كانەبی

لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی حەفتەمی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت رووبەروونەوەی بەهێز لە نێوان یانەكان بەرێوەبچێت، لە شاری هەولێر یانەی برایەتی پێشەنگی یانەكانی لە یارییەكی ئاساندا میوانداری یانەی خانەقین دەكات، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵ دەدەن سێ‌ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنن، یانەی برایەتیش چاوی لە پاڕاستنی پێشەنگی یانەكان، لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێزدا لە لوتكەی ئەم هەفتەیە هەردوو یانەی سیروانی نوێ‌ و بروسك لە یارییەكی بەهێزدا بەیەك دەگەن، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكاری باشیان كردە بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لەم یارییەدا، لە قەزای كۆیەش لە یارییەكی گرنگدا هەردوو یانەی كۆیەو سەرچنار رووبەرووی یەكتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی هەردوو یانە ئامادەكارییەكی باشیان كردووە بۆ بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە و ڕكابەری كردن بۆ سەرووی ریزبەندی یانەكان، لە قەزای سێمێل لە یارییەكی بەهێزدا یانەی سۆران رووبەرووی یانەی سێمێلی خاوەن یاریگاو هاندەران دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی سێمێل نیازی بەدەست هێنانی سەركەوتنیان هەیە و یانەی سۆرانیش بۆ سێ‌ خاڵی یارییەكە گەشتی كردوە، یانەی ئاشتیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سەورەی شاری كەركوك دەكات، یانەی ئاشتی چەند هەفتەیەكە سەركەوتنی تۆمار نەكردوە نیازی ئەوەی هەیە لەسەردەستی سەورە كە ئەمساڵ ئاستی وەكو پێویست نیە سێ‌ خاڵی یارییەكە بۆخۆی بەدەست بهێنێت، لەقەزای پردێش لە یارییەكی گرنگدا یانەی هەڵەبجەی شەهید دەبێتە میوانی ئاڵتون كۆپری خاوەن یاریگا، لەم یارییەشدا هەردوویانە چاویان لە دەستەبەركردنی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە، دەربەندیخانیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی زەحمەتدا میوانداری خاك دەكات، بۆئەم

یارییەش هەردوویانە لە ئەركێكی زحمەتدا دەبن، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-2دوای نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت، ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەیە.

1-برایەتی 13خاڵ

2-خاك 13خاڵ

3-شەهیدان 10خاڵ
Top