هەڕەشەی كوشتن لەسەر یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەكرێت

هەڕەشەی كوشتن لەسەر یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دەكرێت
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی كێشەكانی یاری نێوان هەردوو یانەی چەمچەماڵ و ئاڵتون كۆپری لەسەر یاریگای چەمچەماڵ دروست بوو بەم هۆیەشەوە ناجی حەسەنی ناوبژیوانی یارییەكە دووچاری لێدان و ڕەفتاری دوور لە گیانی وەرزشی هات، لەدوای ئەو كارەش یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان بە بریاری تەواوی ئەندامانی یەكێتیەكە لە كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بڕیاری دوورخستنەوەی یانەی چەمچەماڵی دا لەم وەرزو دابەزاندی یانەكەش بۆ ریزی یانە پلە دووەكانی كوردستان، دوای ئەم بڕیارەش هاندەرانی یانەی چەمچەماڵ چەند گردبوونەوەیەكیان ئەنجامدا بۆ گەڕانەوەی یانەكە بۆخولی پلە یەكی كوردستان، بەڵام تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە و هاتنە سەر هێلی فیفا لەسەر بارودۆخی وەرزشی كوردستان، سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانیش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی تەواوی رووداوەكەی روون كردوەوە ئاماژەی بەوەشدا كەوا تەواوی رووداوەكەی بۆ یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەرز دەكاتەوە، لە دوای ئەم بریارەش سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان هەڕەشەی كوشتنی لێ‌ دەكرێت دوای ئەو خزمەت كردنە بە ڕەوتی وەرزشی لە كوردستان، لەبارەی هەڕەشەكانی بۆسەر گیانی، سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان گوتی: من لە دوای ئەم بڕیارە كە دڕاوە بە مۆبایل هەڕەشەی كوشتنم لێ‌ كراوە بە بیانوی ئەوەی من یانەی چەمچەماڵم دووڕخستۆتەوە ، ئەمە بەبریاری یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بووە بە هەموو ئەندامانەوە ، من سەرۆكی یانەی چەمچاڵ دەزانم كەسێكی سەركەوتووو خزمەت بە وەرزشی چەمچەماڵ دەكات وخۆشم بە خەمخۆری وەرزشی چەمچەماڵ و خزمەت كاری شارەكە دەزانم ئەو كارەش لە ئەوان ناێت و گومانیشم لەوان نیە ، بەڵام هەندێك رۆژنامەنوس لە شاشەی تیڤیەكان قسەیان كردوە بۆهاندانی جەماوەری وەرزشی بۆ كاری خراپ بۆیە من هەركارێكی نەخوازاراو ومەترسی بۆسەر گیانم بێت دەیخەمە ئەستۆی ئەو كەسە رۆژنامەنوسە كە لای ئێمە ئاشكرایە و ناسراو، لەلایەن خۆشیەوە عەبدولخالق تەلعەت بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە بارەی هەڕەشەكانی سەر سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان ناوبراو گوتی: تاكو ئێستا سەفین كانەبی بەفەرمی لە هیچ بنكەیەكی پۆلیس لە شاری هەولێر سكاڵای لەسەر هیچ كەسێكی دیاری كراوە تۆمار نەكردوە بۆ هەڕەشە كردنی سەر گیانی ناوبراو ، هەر كاتێك سكاڵا تۆمار بكرێت ئێمە ئیجراتی یاسایی خۆمان دەكەین.
Top