لە خولی بژاردەی عێراقی ئەمرۆ هەولێروو نەفت بەیەك دەگەن
دوای وەستانی خولی بژاردەی عێراقی بۆچەند هەفتەیەك بۆ بەشداری كردنی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتیە نێودەوەڵەتیەكان، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە جارێكی تر یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی دەست پێبكاتەوە لە شارەكانی عێراقیش لە میانی یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولەكە چەند یارییەك بەرێوە دەچێت، یانەی هەولێر لە شاری بەغدا لە یارییەكی گرنگدا رووبەرووی یانەی نەفتی شارەكە دەبێتەوە، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەولێر ماوەیەكی زۆرە لە مەشقێكی چڕو پردان بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولی بژاردە، یاریزانانی هەولێر بۆیارییەكەی ئەمڕۆ لەبەرامبەر نەفت بەسەرپەرشتی ئەیوب ئۆدیشۆی ڕاهێنەر ئامادەكاری باشیان كردوە ، لە بارەی ئامادەكارییەكانیش بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بۆ رۆژنامەی خەبات گوتی: ئێمە ماوەیەكە لە پشووداین ئەوەش گرنگی خۆی هەبوو بۆئێمە چونكە ئامادەكارییەكانمان باشتر بوو بۆ یارییەكانی داهاتوومان، بۆ ئەم یارییەش دەتوانین بلێن زۆر باشن و دەتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین ، یانەی نەفتیش یانەیەكی بەهێزە لەم وەزرە ئێمەش بەهێزن و دەتوانین بە پشت بە ستن بە یاریزانان و دەستەی راهێنەران بەسەركەوتن و ئەنجامی باش بگەرێنەوە هەولێرو هیچ كێشەیەكمان نیە، یانەی دهۆكیش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری دهۆك لە یارییەكی گرنگدا رووبەروی یانەی تەلەبەی شاری بەغداد دەبێتەوە، یانەی دهۆكیش بۆئەم یارییە لەسەر دەستی راهێنەری سوری فەجر ئیبراهیم ئامادەكاری باشیان كردوە لە ماوەی ڕاوەستانی خولی عێراق چەندین یاری دۆستانەیان ئەنجامەداوە و خاڵە لاوازەكانیان دیاری كردوە، بۆیە ئەمرۆ بە ئومێدەوە بەپشت بەستن بە یاریگاو هاندەران رووبەرووی تەلەبە دەبنەوە ، یانەی تەلەبەش بە ئامانجی ئەنجامی باشی گەشتی دهۆكی كردەوە، لە شاری بەغداش یانەی شورتە لەسەریاریگای خۆی لە شاری بەغدا لە یارییەكی بەهێز رووبەرووی یانەی نەجەف دەبێتەوە، هەر لە شاری بەغدا لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی قوە جەوییە و بەغداد بەیەك دەگەن، نەفتی جنوبیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی كەربەلا دەكات، تەواوی یارییەكان لە كاتژمێر30-2دوای نیوەرۆ ئەنجام بدرێت.
