یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی ریال مەدرید سەرلەنوێ مكوڕ بوونی خۆی راگەیاند لەسەر تۆمەتباركردنی سەرۆكی پێشووی یانەی شاهانە فلۆرنتینۆ پیریز،لویس فیگۆ دووپاتی كردەوە لەو قسانەی كردوویەتی دەرهەق بە ناوبراو پەشیمان نییە، چونكە لەسەردەمی كۆتاییەكانی یاریكردنی بۆ ئەو یانەیە بەفەرمانەكانی فلۆرنتینۆ پیریز لەسەر كورسی یەدەگ دانراوم. هەروەها فیگۆ: گوتی ئەوەی روویدا روویداو بەكۆتا هات، بۆیە پێویست ناكات بۆ دواوە بگەڕێینەوە، بەڵام من تەنیا ئەوەی هەستی پێ دەكەم دەیڵێم و لەبارەی هیچ كەسێكەوە قسە ناكەم. شایەنی وتنە لە دوایین كۆنگرەی رۆژنامەوانیدا كە لەم ماوەیەدا لەمەدریدی پایتەخت بۆی سازكرا لویس فیگۆ تیشكی خستە سەر خودی خۆی و ئەو هەڵوێستانەی رووبەڕووی بۆتەوە لەو ساتانەی یاری بۆ یانەی شاهانە كردوە، هەروەها فیگۆ وتی فلۆرنتینۆ پیریز چونكە سەرۆكی ریال بووە هیوای سەركەوتنی باشتری بۆ دەخوازم و هیوادارم هەموو كەسێك بتوانێت ئەو دەسكەوتانەی ئەو بەدەست بهێنێت.هەروەها لویس فیگۆ لەم كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا سەبارەت بە دەست نیشانكردنی ئەو كەسەی دەبێتە خاوەن تۆپی زێڕین رایگەیاند من ناتوانم ئەو یاریزانە دەستنیشان بكەم كە دەبێتە خاوەن ئەم خەڵاتە، بەڵام لەهەمان كاتدا هاونیشتیمانیەكەم یاریزان كریستیانۆ رۆناڵدۆ هەردەم شیاوە بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە.